وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بۆ رووداو: لیژنەیەک بڕیار لە بڕی گەنمی وەرگیراوی کوردستان دەدات

23-03-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق دەڵێت، لیژنەیەکی هاوبەش لەنێوان هەولێر و بەغدا بڕیار لە بڕی ئەو گەنمە دەدات کە لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگیرێت.
 
محەممەد خوزاعی، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "هاوئاهەنگی لەنێوان وەزارەتی کشتوکاڵی فیدراڵیی عێراق و وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان هەیە. ساڵی رابردوو ئەو هاوهانگییە هەبوو و ئەم ساڵیش بەردەوامە".
 
گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق دەڵێت، ساڵی رابردوو لە رێگەی وەزارەتی بازرگانیی فیدراڵیی عێراقەوە 500 هەزار تۆن گەنم لە هەرێمی کوردستان لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک وەرگیرا و جووتیارانیش شایستەی داراییان خۆیان وەرگرت.
 
ساڵی رابردوو وەزارەتی بازرگانیی عێراق نزیکەی 5 ملیۆن و 200 هەزار تۆن گەنمی لە جووتیارانی عێراق وەرگرت. ئەم ساڵ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق پێشبینی دەکات بەرهەمی گەنم بگاتە سەرووی 6 ملیۆن تۆن.
 
سەبارەت بە وەرگرتنی بڕی گەنمی ئەم ساڵ لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق گوتی، "لەکاتی وەرگرتنی گەنمدا لیژنەی تەکنیکی هاوبەش پێکدێت. ئەو لیژنەیە بڕیار لەو بڕە گەنمە دەدات کە لە هەرێمی کوردستان وەردەگیرێت".
 
گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق دەڵێت، "پێشبینی دەکەین بەرهەمی ئەم ساڵی گەنمی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بگاتە زیاتر لە 6 ملیۆن تۆن، ئەوەش لە پێویستیی نێوخۆ زیاترە و تەنانەت ژمارەی پێوانەیی لە مێژووی عێراقدا تۆمار دەکەین. گەنمیش بە یەک نرخ وەردەگیرێت و دوای دەرچوونی لە پشکنین، هەر تۆنێکی بە 850 هەزار دینار لە جووتیاران وەردەگیرێت".
 
گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق گوتی، "لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزارەتی بازرگانی گفتوگۆ کراوە کە جووتیاران دوای رادەستکردنی گەنمەکانیان لە نزیکترین کاتدا شایستە داراییەکانیان وەربگرن".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.