بەهۆی هێرشی داعش بۆ سەر حەشدی شەعبی لە دووبز، جووتیارێک دەکوژرێت

23-05-2020
نەهرۆ محەممەد
نیشانەکردن داعش
A+ A-

رووداو - هەولێر

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە رۆژئاوای کەرکووک چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر حەشدی شەعبی و بەوهۆیەوە کەسێکی سڤیل کوژراوە کە جووتیارە. 
 
راگەیاندنی حەشدی شەعبی لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزێکی لیوای 56ـی حەشدی شەعبی هێرشێکی چەکداریی داعشیان لە گوندی قوشقایەی سەر بە قەزای دووبز لە رۆژئاوای کەرکووک تێکشاندووە، ئەو چەکدارانەی داعش دواتر هەڵاتوون.
 
وەک لە راگەیێندراوکەی حەشدی شەعبیدا داهاتووە، لەو هێرشەی چەکدارانی داعشدا هاووڵاتییەکی گوندی قوشقایە کوژراوە.  بەپێی زانیارییەکان ئەو هاووڵاتییە جووتیارە، هاوکات فەرمانبەری سەرۆکایەتی زانکۆی کەرکووکە. 
 
هەر بەرەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە لەنێوان شارۆچکەی تازە و رەشاد، چەکدارانی داعش ئاگریان بەرداوەتە زەوی جووتیاران، هاوکات بۆمبی چێنراویان داناوەتەوە بۆ ئەوەی تیمەکانی بەرگریی شارستانی نەتوانن بگەنە شوێنەکە و ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.
هەردی محەممەد، پەیامنێری رووداو لە کەرکووک ئاماژەی بەوە کرد، دوو رۆژ لەمەوبەر دەخلودانی جووتیارانی ئەو گوندە لەلایەن داعشەوە گڕیان تێبەردرابوو. 

بەپێی زانیارییەکان، کوشتنی ئەو جووتیارە لەکاتێکدابووە چەکدارانی داعش ویستوویانە ئاگر لە بەرووبوومی جووتیارانی ئەو گوندە بەربدەن، بەڵام ئەو جووتیارە بە ئاگا بووە و ویستوویەتی پێشگیریان لێبکات، تەقە لەنێوانیان روویداوە و ئەو جووتیارە کوژراوە. 

گوندی قوشقایە گوندێکی کوردییە، بەڵام لەدوای رووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەرەوە عەرەبەکان دەستیان بەسەردا گرتووە و ئێستا دانیشتووانی ئەو گوندە عەرەبن. ئەو زەوییانەش کە بەروبوومی لێدەچێنن هی جووتیارانی کوردن و داگیرکراون.

ئەو کەسەی کوژراوە ناوی ئەنەس نایف ـە و کارمەندی کۆلێژی ڤێرتێنەریی زانکۆی کەرکووکە. 

 

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەسەر تەختە رەشێک نووسراوە "کورد، کوردی، کوردستان". وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکە دانراوە

هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی: زازاکی لە مەترسیدایە

رەمزیە ئاڵپارسلان، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی لە باکووری کوردستان هۆشدارییەکی تووند لەبارەی زمانی کوردی لەو پارچەیەی کوردستان دەدات و دەڵێ: "تاوەکو زمانی کوردی لە تورکیا و باکووری کوردستان نەچێتە نێو سیستمی پەروەردەوە، رزگاری نابێت."