قوباد تاڵەبانی: لاریمان لەسەر ناردنی داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا نییە

23-05-2024
پەیمان محەممەد
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لەسەر رادەستکردنی داهاتی نانەوتی لەگەڵ بەغدا رێککەوتوون و تەنیا میکانیزمی پڕۆسەکە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، گوتیشی، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا بەرەو باشی دەچن.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 23-05-2024 قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە سلێمانی رایگەیاند، پەیوەندیی هەولێر و بەغدا بەراورد بە ساڵانی رابردوو جیاوازییەکی ''زۆر''ـی هەیە و بەرەو باشییە، لێکتێگەیشتن و هاوئاهەنگیی زیاتریان لەنێوانە.
 
بەپێی نووسراوێک کە وەزارەتی دارایی عێراق رۆژی پێنجشەممە، 9ـی ئەم مانگە لەبارەی داهاتە نانەوتییەکانییەوە ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە، هیچ داهاتێکی نانەوتیی هەرێمی کوردستان نەخراوەتە ئەو هەژمارە بانکییەیەوە کە بۆ ئەو مەبەستە کراوەتەوە. قوباد تاڵەبانی گوتی: ''ئێمە گەیشتوویەنەتە رێککەوتنێک لەسەر ئەوەی کە  ئەم داهاتە دەبێ رادەست بکرێت.''
 
بەگوتەی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئێستا تەنیا رێککەوتن لەسەر چۆنیێتیی میکانیزمی ناردنی داهاتەکە ماوە و لە نێوان شاندەکانی بەغدا و هەولێر گفتوگۆی لەسەر دەکرێت. قوباد تاڵەبانی گوتی: ''وەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان لاریمان نییە و هیچ گرفتێکمان لەگەڵ ناردنی داهاتی نانەوتی بۆ عێراق نییە.''
 
قوباد تاڵەبانی لەبارەی ناردنی لیستی ناو و مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا گوتی: ''ئەمە چارەسەر کراوە و لەگەڵیان رێککەوتووین کە داتا و زانیارییەکانیان بۆ بنێرین، بە میکانیزمێک رێککەوتووین کە هەم ئەوان پێیان باش بوو هەم ئێمەش."
 
جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە وەڵامی یەکێک لە رۆژنامەڤاناندا سەبارەت بە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان گوتی: ''بەڵێ، ئەم ساڵ هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت. من ئێستاش بۆ 10ـی حوزەیران ئامادەم.''
 
رۆژی 10ـی حوزەیرانی 2024 بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریکراوە، بەڵام ناکۆکیی سیاسی و بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی هۆکارن بۆ ئەوەی ئێستاش چارەنووسی هەڵبژاردن دیار نەبێت.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەربڕخانەی هاوچەرخی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

سەربڕخانەی هەولێر: رێژەی سەربڕینی ئاژەڵ بەراورد بە یەکەم رۆژی جەژنی پار کەمترە

بەڕێوەبەری سەربڕخانەی هاوچەرخی هەولێر دەڵێت، تاوەکو ئێستا بەراورد بە جەژنی قوربانی پار، کەمتر ئاژەڵ سەربڕدراوە. دەشڵێت، شەش رێکخراوی خێرخوازیی نێوخۆیی، ژمارەیەک رێکخراوی دەرەکی و عێراقیش بۆ سەربڕینی ئاژەڵەکانیان پەیوەندییان پێوە کردوون