41 ساڵە ئۆتۆمبێلێک لێدەخوڕێت؛ 'ناتوانم دەستبەرداری یادگاریی گەنجیم بم'

24-05-2025
ئەبوبەکر ئیسماعیل
مام حەسەن و جێبەکەی.
مام حەسەن و جێبەکەی.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

حەسەن رەسووڵ ناسراو بەحەسەنی جێب، هاونیشتمانییەکی دانیشتووی قەڵادزێیە،41 ساڵە خاوەنی ئۆتۆمبێلێکە لە جۆری جێب مۆدێل 1980، تاوەکو ئێستاش هەر ئەو ئۆمبێلە بەکاردێنێت.
 
جێبەکە ساڵانی نەوەدەکان تاکە ئۆتۆمبێل بووە کە خەڵکی گوندەکانی بێگەڵاس و هەڵشۆ و دەوروبەری هاتووچۆی شاریان پێ کردووە.
 
دەڵێت، ئۆتۆمبێلەکە رۆڵی ئەمبوڵانسی دەبینی، چەندین جار ژنی دووگیان پێش ئەوەی بگەنە نەخۆشخانەی قەڵادزێ لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا لەسەر دەستی مامانەکان منداڵەکەیان لەدایک دەبوو. دەشڵێت، یادگاریی رۆژانی گەنجی لەگەڵ ئەو ئۆتۆمبێلە هەیە و ناتوانێت دەستبەرداری بێت.
 
حەسەن ئێستا ئۆتۆمێلەکە بۆ چوونە سەرباخ و گوندەکەیان بەکاردەهێنێت. دەشڵێت تاوەکو لەژیاندا مابێت، ئامادە نییە دەستبەرداری ئۆتۆمبێلەکە بێت و تاوەکو ئێستاش رۆژێک لە رۆژان سەرپێچی یاساکانی هاتووچۆی پێ نەکردووە.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی گشتیی کەلار

کارەبای گەرمیان: پێدانی کارەبا بۆ 15 کاژێر کەمبووەتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای گەرمیان رایگەیاند، بەهۆی هاتنی شەپۆلی سەرما و زیادبوونی خواست، پێدانی کارەبای نیشتمانی بۆ 15 کاژێر کەمبووەتەوە. دەشڵێت، بەهۆی "نەبوونی نەختینە"ـەوە کارکردن لە ژمارەیەک پڕۆژەی سنوورەکە وەستاوە.