دەزگای ئاسایشی هەرێم: سێ ئەندامی داعشمان دەستگیرکردن

23-05-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سێ کەس لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستگیرکران. گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم (سلێمانی) دەڵێت، ئەندامی کارای رێکخراوی داعش بوون.
 
ئەمڕۆ هەینی، 23ی ئایار، عەقید سەلام عەبدولخالق، گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم (سلێمانی) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە سێ ئۆپەراسیۆنی جیاوازدا و بە هاوئاهەنگی هێزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، سێ تیرۆریستی داواکراو لە سنوورى سلێمانى، چەمچەماڵ و شارەزوور دەستگیرکران."
 
بە گوتەی عەقید سەلام، "هەر سێ تیرۆریستەکە عەرەب بوون و ئەندامی چالاکی رێکخراوی داعش بوون."
 
وەک گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماژەی پێدەکات، "ئۆپەراسیۆنەکان دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد، بەدواداچوون و دەستنیشانکردنی شوێنی تیرۆریستان کران و لە 6 تاوەکو 21ی ئەم مانگە ئەنجام دراون."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند منداڵێک 194 سکەی زیویان دۆزیوەتەوە.

لە بێستانسووری سلێمانی چەند منداڵێک بۆ قارچک دەگەڕێن و سکەی زیو دەدۆزنەوە

ماوەی 12 رۆژە لە گوندی بێستانسوور لە ناحیەی عەربەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی، پێنج منداڵی دانیشتووی گوندەکە، کە تەمەنیان لە نێوان 9 بۆ 15 ساڵدایە، لە کاتی گەڕان بەدوای قارچکدا لە دەشتەکانی دەوروبەری گوندەکە، 194سکەی زیویان دۆزیوەتەوە.