دوو ئاگر لە سنووری هەولێر کەوتوونەتەوە

23-05-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

دوو ئاگر لە گوندەکانی سنووری شەمامک و قوشتەپە کەوتوونەتەوە. گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ دەڵێت، خەڵکی گوندەکانی شەمامک لەبەر تین و گڕی بەهێز ناچاربوون هەڵبێن. گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت، بە 12 تیم خەریکی کوژاندنەوەی هەردوو ئاگرەکەن.
 
هیوا عەلی، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئاگرەکەی سنووری شەمامک زۆر گەورەیە و دانەوێڵەی گوندەکانی سنووری ناحیەی شەمامکی گرتووەتەوە. ئێستا ئاگرەکە لە گوندەکانی سیراوە، عەلیاوە و  ماستاوە و چەند گوندێکی دیکەیە."
 
هیوا عەلی گوتیشی: "خەڵکی گوندەکانی دەوروبەری شەمامک لە ترسی تەشەنەسەندنی ئاگرەکە هەڵدێن و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە شوێنی ئاگرەکەن، بەڵام بەهۆی خێرایی باوە کۆنتڕۆڵکردنی زۆر قورسە."
 
 
گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ دەڵێت: "بەدڵنیاییەوە زیانی ئاگرەکە زۆر دەبێت، چونکە وەرزی دروێنەیە."
 
شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە رووداوی گوت: "دوو ئاگر کەوتوونەتەوە؛ یەکێکیان لە دەخڵودانی گوندەکانی شەمامک و ئاگرەکەی دیکە لە سنووری قەزای قوشتەپەیە، هەردوو ئاگرەکە گەورەن."
 
شاخەوان سەعید گوتی، "هەشت تیمی ئاگرکوژێنەوەمان رەوانەی شەمامک کردوون و چوار تیمیشمان لە قوشتەپەن و سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکانن."
 
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد: "لەبەر گەورەیی ئاگرەکان تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەکمان لەبارەی قەبارەی زیانەکان نییە."

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.