شەفافیەت: داهاتی هەفتەیەکی سلێمانی زیاتر لە 24 ملیار دینار بووە

23-05-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی یەک هەفتەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە 24 ملیار دینارە و بەراورد بە هەفتەی رابردوو 48% زیادیکردووە.
 
بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە لە 17-05-2025 تاوەکو ئەمڕۆ هەینی 23ـی ئایار، 24 ملیار و 345 ملیۆن و 36 هەزار و 387 دینار بووە.
 
شەفافیەت ئاماژەی بەوەشکردووە، داهاتی هەفتەکە 86%ـی نەخت بووە و 16%ـی چەک.
 
بەپێی ماڵپەڕەکە، هەفتەی پێشتر داهاتەکە 16 ملیار و 357 ملیۆن 357 هەزار و 484 دینار بووە.
 
داهاتەکان نانەوتین و لە رێگەی شەش گەنجینە (گەنجینەی دوو، گەنجینەی یەک، گەنجینەکانی گەرمیان، راپەڕین، چەمچەماڵ و هەڵەبجە) کۆدەکرێنەوە.
 
بەگوێرەی شەفافیەت، داهاتی پار لە سنوورانە زیاتر لە 900 ملیار و 210 ملیۆن دینار بوو. ئەم ساڵیش تاوەکو ئەمڕۆ زیاترە لە 320 ملیار و 786 ملیۆن دینارە.
 
رۆژی 15-12-2022 قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ماڵپەڕی شەفافییەتی راگەیاند.
 
ماڵپەڕی شەفافیەت لە 8 بەش پێکدێت و لەلایەن نووسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتەوە سەرپەرشتی دەکرێت، دروشمەکەی "بەسیستمکردن و دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکانی هاووڵاتییان لە دامودەزگاکانی حکومەت"ە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دابەشکردنی نەوتی ماڵان. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

سامانە سرووشتییەکان: 601 هەزار خێزان نەوتیان پێدراوە

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 120 ملیۆن لیتر نەوتیان بەسەر خەڵکدا دابەشکردووە. بەرپرسێکی نەوت و کانزاکان دەڵێت، ئەوەی دابەشکراوە بۆ ناوچە شاخاوییەکان و دەوروبەری پارێزگاکان بووە و قۆناخی دواتر لە سەنتەری پارێزگاکان دابەش دەکرێت.