رووداو دیجیتاڵ
لە گوندێکی سەر بە ناحیەی کەسنەزانی هەولێر، کەسێک تەقەی لە خوشکەکەی کرد و کوشتی؛ پەیامنێری رووداو دەڵێت، بکوژ هەڵاتووە و هێشتا دەستگیر نەکراوە.
رووداوەکە کاژێر 02:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 23-05-2025، لە گوندی پیرڕەشی سەر بە ناحیەی کەسنەزانی هەولێر روویداوە. بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، کوڕێکی تەمەن 18 ساڵ، لە ماڵی خۆیاندا تەقەی لە خوشکە تەمەن 22 ساڵانەکەی کردووە.
پەیام سەربەست، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە شوێنی رووداوەکە رایگەیاند، ''لەدوای کوشتنی خوشکەکەی، کوڕەکە هەڵاتووە و هێشتا دەستگیر نەکراوە.''
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئێستا باوکی ئەو خوشک و برایە لەلایەن پۆلیسەوە راگیراوە، بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە رووداوەکە بکرێت.
کەسوکاری بکوژ و کوژراو قسەیان بۆ رووداو کردووە و دەڵێن، هۆکاری کوشتنەکە ''کێشەیەکی کۆمەڵایەتی و ناکۆکیی نێوان خوشک و براکە'' بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ