ئاگر لە دارستان و زەوییە کشتوکاڵییەکانی ئیلام کەوتەوە

23-05-2025
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئاگر لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی شاری چەواری سەر بە پارێزگای ئیلام کەوتەوە، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی پارێزگاکە دەڵێت، دوای حەوت کاژێر توانراوە کۆنترۆڵ بکرێت.
 
ئاگرەکە دوای نیوەڕۆی پێنجشەممە 22-05-2025 لە ناوچەی ''شەرەف رێ''ـی شاری چەواری سەر بە پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان کەوتەوە و  بە خێرایی بەشێک لە دارستان و زەوییە کشتوکاڵییەکانی گرتەوە.
 
رەزا شێروانی، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی پارێزگای ئیلام رایگەیاند، دەستبەجێ تیمەکانی بەرگریی شارستانی، دەستەی پاراستنی سەرچاوە سرووشتییەکان و ژینگەپارێزان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەیان داوە.
 
وەک رەزا شێروانی دەڵێت، کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە زیاتر لە حەوت کاژێری خایاندووە و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، زیاتر لە چوار هیکتار زەویی کشتوکاڵی و دارستان سووتاون.
 
تائێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە روون نییە و بەگوتەی بەڕێوەبەری کشتوکاڵی پارێزگاکە، لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
 
شاری چەوار 20 کیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگای ئیلامەوە دوورە. پارێزگاکە بەگشتی خاوەنی 340 هەزار هیکتار زەویی کشتوکاڵیی دێمی و بەراوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند منداڵێک 194 سکەی زیویان دۆزیوەتەوە.

لە بێستانسووری سلێمانی چەند منداڵێک بۆ قارچک دەگەڕێن و سکەی زیو دەدۆزنەوە

ماوەی 12 رۆژە لە گوندی بێستانسوور لە ناحیەی عەربەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی، پێنج منداڵی دانیشتووی گوندەکە، کە تەمەنیان لە نێوان 9 بۆ 15 ساڵدایە، لە کاتی گەڕان بەدوای قارچکدا لە دەشتەکانی دەوروبەری گوندەکە، 194سکەی زیویان دۆزیوەتەوە.