کوردستان
کەسێک لەنێو ئاوەوە دەستی هێناوەتە دەرەوە، وەکو ئاماژەیەک بۆ ئەوەی خەریکە دەخنکێت. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە و دروستکراوە
رووداو دیجیتاڵ
دوو هاونیشتمانیی خەڵکی کرماشان، کە بۆ رزگارکردنی منداڵێک چوونە نێو بەنداوی سنە، خنکان.
ئازاد تەهماسبی، سەرۆکی رێکخراوی بەرگری شارستانیی سنە ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، دوو پیاو دوانیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە لە بەنداوی سنە خنکاون و شەوی رابردوو تەرمی یەکێکیان دۆزراوەتەوە و هەوڵی دۆزینەوەی تەرمی ئەوی دیکەش دەدرێت.
لەبارەی هۆکاری خنکانیان تەهماسبی دەڵێت، چەند خێزانێکی خەڵکی کرماشان بۆ گەشتوگوزار چوونەتە قەراخ بەنداوەکە و منداڵی یەکێک لە خێزانەکان، کە لەسەر بەلەمێکی چووپ بووە، کەوتووەتە نێو ئاو و ئەو دوو پیاوەش بۆ رزگارکردنی منداڵەکە چوونەتە نێو بەنداو.
منداڵەکە رزگار کراوە و ئەو دوو کەسەش کە تەمەنیان 30 و 35 ساڵانە، خنکاون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ