108 ئاوارەی دیکە لە دهۆکەوە گەڕانەوە شنگال

23-06-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق رایگەیاند؛ 108 ئاوارەى کەمپى ئاوارەکانى پارێزگاى دهۆک گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەکانیان لە سنوورى قەزاى شنگال، قایمقامى قەزاکە دەڵێت، گەڕانەوەی ئەو ئاوارانە لە چوارچێوەى جێبەجێکردنى کارنامەى حکومەتى عێراقە.
 
رۆژی 23ى حوزیرانى 2023، وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق لە راگەیێنراوێکدا گەڕانەوەى ئەو 108 ئاوارەیەى کەمپەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆکى بۆ ناوچەکانیان لە سنوورى قەزاى شنگال راگەیاند.
 
بەگوێرەى راگەیێندراوەکە؛ گەڕاندنەوەى ئەو 108 ئاوارەیە لە چوارچێوەى جێبەجێکردنى کارنامەى حکومەتى عێراق بووە، بە هاوئاهەنگى لەگەڵ حکومەتى خۆجێی و پارێزگار و ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانى نەینەوا بۆ گرەنتیکردنى گەڕانەوەیان.
 
نایف سیدۆ، قایمقامى شنگال بە وەکالەت بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: "سەرجەم ئەوانەی گەڕاونەتەوە، کوردى ئێزدین و خەڵکى ناحیەى گرعوزێرى سنوورى قەزاى بەعاجن." گوتیشی، "لەلای ئێمە 151 خێزان تۆمارکرابوون بگەڕێنەوە. گەڕانەوەشیان لە چوارچێوەى جێبەجێکردنى کارنامەى حکومەتى ئێستایە".
 
بەگوێرەى کارنامەى حکومەتەکەى محەممەد شیاع سوودانى کە 27ى تشرينى یەکەمى 2022، لەپەرلەمان متمانەى وەرگرت، دەبووایە لە ماوەى شەش مانگ دواى پێکهێنانى حکومەت، ئاوارەکان بگەڕێندرێنەوە زێدى خۆیان.
 
نایف سیدۆ ئاماژەى بەوەدا، دواى پێکهێنانى حکومەت، ئەوە دووەم کاروانى گەڕانەوەى ئاوارەکانى شنگالە، لە کاروانى یەکەمدا 39 خێزان گەڕێندراونەتەوە، گوتیشى: "ئێستا 70%ى دانیشتووانى قەزاى شنگال ئاوارەن و نەگەڕاونەتەوە".
 
لەساڵى 2014 چەکدارانى رێکخراوى داعش هێرشیانکردە سەر قەزاى شنگال و بەهۆیەوە هەزاران کوردى ئێزدى ئاوارەى هەرێمى کوردستان بوون و هەندێکیشیان چوونە دەرەوەی وڵات.
 
 
 

 

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کچەی یانەی زاخۆی بە هەموو دنیا ناساند

یانەی زاخۆ وەک یەکەم یانەی ئاسیا خەڵاتی باشترین هاندەری فیفای بردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خەڵاتی باشترین هاندەری 2025ـی بە یانەی زاخۆ بەخشی، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرانی یانەکە دەیان هەزار بووکەڵە و یاریی منداڵانیان هەڵدایە نێو یاریگە و دواتر بە منداڵانی نەخۆش بەخشران.