لە مەلەتێ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 پلە روویدا

23-06-2024
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بوومەلەرزەیەک لە پارێزگای مەلەتێی باکووری کوردستان روویدا و تائێستا دیار نییە زیانی هەبووە یان نا.
 
سه‌رۆكایه‌تیی بەڕێوەبردنی كاره‌سات و باری له‌ناكاو (ئافاد) رایگەیاند، بوومەلەرزەکە کە گوڕەکەی 4.1 پلە بووە بە پێوەری رێختەر، لە کاژێر 22:19 خولەکی شەوی 22ی حوزەیرانی 2024، لە شارۆچکەی دۆغان شەهیری سەر بە پارێزگای مەلەتێ روویداوە.
 
بەگوێرەی ئافاد، بوومەلەرزەکە بە قووڵایی 11.3 کیلۆمەتر تۆمار کراوە، بەڵام ئاماژەی بەوە نەداوە بوومەلەرزەکە زیانی هەبووە یان نا. 
 
دەزگای ئافاد راشیگەیاند، لەدوای هەردوو بوومەلەرزە بەهێزەکەی رۆژی 6ی شوبات، تاوەکو ئێستا 56 هەزار و 94 پاشلەرزە روویانداوە، کە 14 پاشلەرزە 6 پلە و 91یان 5 پلە بوون.
 
کاژێر 04:17 خولەکی بەرەبەیانی رۆژی 6ی شوباتی 2023، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.7 پلەی رێختەر، کە چەقەکەی مەرەشی باکووری کوردستان بوو، 11 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستانی هەژاند. بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، 53 هەزار و 500 کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە و 107 هەزار 204 کەس برینداربوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە