قایمقامی ئیسلامئاوای کرماشان: لە ئەنجامی هێرشێکی ئیسرائیل دا ژنێک و منداڵێک کوژران

23-06-2025
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

قایمقامی ئیسلامئاوای سەر بە کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، لە هێرشێکی ئیسرائیلدا، هاونیشتمانییەک لەگەڵ منداڵە تەمەن 6 ساڵانەکەی کوژراون و دوو کەسی دیکەیش بریندار بوون.
 
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، 23-06-2025، فەرهاد شەهبازی، قایمقامی ئیسلامئاوای سەر بە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، 21ـی حوزەیران، لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنیی ئیسرائیلدا بۆسەر شارۆچکەی حومەیل، بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت کراونەتە ئامانج.
 
بەگوتەی فەرهاد شەهبازی لە هێرشەکەدا ژنێک لەگەڵ منداڵە تەمەن 6 ساڵانەکەی کوژراون و هاوژینەکەی و منداڵێکی دیکەیشی بە سەختی بریندار بوون.
 
جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل پێی ناوەتە 11ـەمین رۆژ و تاوەکو ئێستا لە هێرشکردنە سەر یەکدی بەردەوامن.
 
لە بەرامبەر هێرشەکانی سوپای ئیسرائیلدا، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی ''بەڵێنی راست 3'' بە چەند قۆناخ لە رێگەی مووشەک و درۆنەوە هێرشیان کردووەتە سەر وڵاتەکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دابەشکردنی نەوتی ماڵان. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

سامانە سرووشتییەکان: 601 هەزار خێزان نەوتیان پێدراوە

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 120 ملیۆن لیتر نەوتیان بەسەر خەڵکدا دابەشکردووە. بەرپرسێکی نەوت و کانزاکان دەڵێت، ئەوەی دابەشکراوە بۆ ناوچە شاخاوییەکان و دەوروبەری پارێزگاکان بووە و قۆناخی دواتر لە سەنتەری پارێزگاکان دابەش دەکرێت.