رووداو دیجیتاڵ
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان سەرۆک لیستەکانی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق لە بازنەکاندا دیاریکرد. یەکێتیش دەڵێت، بۆ دانانی رێبوار تەها بە سەرۆکی فراکسیۆنەکەیان لە کەرکووک دڵنیا نەبوونەتەوە. کۆمەڵیش سەرقاڵی ئامادەکارییە.
بەرپرسێکی باڵا لە یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، رۆژی دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئوسامە جەمیل، دەبێتە سەرۆکی لیستەکەمان لە بازنەی هەولێر، د. موسەننا ئەمین، لە (سلێمانی و هەڵەبجە) و جەمال کۆچەر لە دهۆک کراوەتە سەرۆکی لیست".
تاوەکو ئەمڕۆ زۆرینەی لایەنەکان سەرۆکی لیستەکانیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئاشکرا نەکردووە، کە بڕیارە 11-11-2025 بەڕێوەبچێت.
دەنگۆ هەیە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پارێزگای کەرکووک رێبوار تەها، پارێزگاری شارەکەی بۆ سەرۆکی لیست بەربژێر کردبێت.
بەرپرسێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەربژێرکردنی رێبوار تەهای رەتنەکردەوە، بەڵام گوتیشی: "100% یەکلانەبووینەتەوە، بۆیە نامانەوێت بڵاوی بکەینەوە".
هەر ئەمڕۆ عەبدولستار مەجید، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "تاوەکو ئەمڕۆ سەرۆکی لیستەکانمان دیاری نەکردووە و سەرقاڵی ئامادەکارین".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ