هێڵى شەمەندەفەرى کەرکووک – بەغدا دەخرێتەوەکار

23-06-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هێڵى شەمەندەفەرى کەرکووک - بەغدا لەدواى 22 ساڵ دەخرێتەوەکار، کە گەشتیار و کاڵا دەگوێزێتەوە. بە گوتەى بەرپرسێکى گواستنەوە، چاوەڕوان دەکرێت ئەم ساڵ یان سەرەتاى ساڵى داهاتوو ئەو هێڵە کارا بکرێتەوە.
 
دووشەممە 23ى حوزەیرانى 2025 دلێر خدر زەنگەنە، بەڕێوەبەرى هێڵى ئاسنین لە کەرکووک بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، دەست بە کارکردن بۆ دووبارە کاراکردنەوەى هێڵى شەمەندەفەرى کەرکووک – بەغدا کراوە.
 
درێژیی ئەو هێڵە لە سنوورى کەرکووک 94 کیلۆمەترە، بە گوتەی دلێر خدر زەنگەنە، تەنیا 10%ى زیانى بەرکەوتووە و بەربەستى سەرەکى لەبەردەمیدا دوو پردە کە هێڵەکە بەسەریدا تێپەڕدەبێت و زیانیان بەرکەوتووە.
 
پردى فەتحە لە سنوورى پارێزگاى سەلاحەددین و پردى قەنات لە کەرکووک بەربەستى بەردەم کاراکردنەوەى ئەو هێڵەن، دلێر خدر زەنگەنە گوتى، "بۆ پردەکەى کەرکووک کە لە شەڕى داعش زیانى بەرکەوت، لەگەڵ حکومەتى خۆجێیی هاوئاهەنگیمان کردووە بۆ چاککردنەوەى، بۆ پردى فەتحەش وەزارەتى گواستنەوە کار لەسەر چاککردنەوەى دەکات."
 
ئەو هێڵى شەمەندەفەرە نزیکەى 300 کیلۆمەترە، بە کەرکووک، سامەرا و بێجى لە سەلاحەددین تێدەپەڕێت بۆ بەغدا، لە ساڵى 2003وە بەهۆى بۆردوومانکردنى پردى فەتحە ئەو هێڵە لەکارکەوت.
 
بەڕێوەبەرى هێڵى ئاسنین لە کەرکووک پێشبینی دەکات کۆتایی ئەم ساڵ یان سەرەتاى ساڵى داهاتوو، هێڵى شەمەندەفەرەکە بخرێتەوەکار، کە جگە لە گەشتیار، کاڵاشی پێدەگوازرێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 جێگری وەزیری پیشەسازی، کانزا و بازرگانیی ئێران سەردانی مهابادی کرد.

شاری پیشەسازیی مهاباد فراوان دەکرێت

جێگری وەزیری پیشەسازی، کانزا و بازرگانیی ئێران رایگەیاند، لە پلانێکیاندا رووبەری شاری پیشەسازیی مهاباد فراوانتر دەکەن و تاوەکو کۆتایی ساڵی داهاتوو 80 هێکتار زەویی بۆ زیاد دەکرێت.