مامۆستایەکی ئایینی لە ئاکرێ دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی مردنی: نە شەهیدکراوم و نە مردووم

23-07-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

مامۆستایەکی ئایینی لە قەزای ئاکرێی سنووری پارێزگای دهۆک کە ئەمڕۆ وێنەکەی بڵاوکرایەوە و گوایە کوژراوە، قسەی بۆ رووداو کرد و دەڵێت، "نەکوژراوم و ئەو کەسانەش ئەو هەواڵەیان بڵاوکردووەتەوە حەواڵەی خودایان دەکەم."  
 
یەکێک لە هەواڵە ناڕاستەکانی ئەمڕۆی بەشێک لە پەیج و سۆشیاڵ میدیای کوردستان بڵاوکردنەوەی هەواڵی "کوشتن" و "خۆکوشتن"ـی مامۆستایەکی ئایینی بەناوی "مەلا عەبدوڵڵا سوورچی" بوو، بەڵام دوای بەدواداچوون بۆ هەواڵەکە لەلایەن تۆڕی میدیایی رووداوەوە، دەرکەوت هەواڵەکە ناڕاست و ساختەیە.
 
مامۆستا عەبدوڵڵا حوسێن، ناسراو بە مەلا عەبدوڵڵا سوورچی، لەدایکبووی 1969ـیە و نیشتەجێی قەزای ئاکرێیە.
 
ئەو مامۆستایە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیانلەدەستدانی بە تەلەفۆن بە رووداوی گوت، "نەمردووم. ئەو کەسانەی ئەو هەواڵەیان بڵاوکردووەتەوە حەواڵەی خودایان دەکەم. نە شەهیدکراوم و نە مردووم. زیندوومە، سوپاس بۆ خودا." 
 
ئەو مامۆستا ئایینییە لە ساڵی 1996ـەوە پێشنوێژ و وتارخوێنە لە مزگەوتی شۆڕشی قەزای ئاکرێی سەر بە پارێزگای دهۆک.
 
 مامۆستا عەبدوڵڵا بە رووداوی گوت، "مەمنوونتانم هەواڵەکە زوو بڵاوبکەنەوە. ئەو ناو و وێنەیەی بڵاوکراوەتەوە منم، بەڵام نەمردووم." 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئۆتۆمبێلە دەستبەسەرداگیراوەکە

لە هەولێر دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گیرا کە زیاتر لە 80 ملیۆن دینار سزای لەسەر بوو

هاتووچۆی هەولێر دەستی بەسەر ئۆتۆمبێلێکی ژمارە بەغدا گرتووە کە سزایەکی دارایی زۆری سەرپێچیی لەسەر بووە. گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێ، "خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە 64 ملیۆن و 188 هەزار دینار پێبژاردنی داوە."