بەرپرسێکی یەکێتی: تێکڕای خێزانێکی عەرەب لە کەرکووک زیاتر لە 10 کەس و کورد کەمتر لە 7 کەسن

24-07-2024
رووداو @Rudawkurdish
پەیکەری پێشمەرگە لە کەرکووک
پەیکەری پێشمەرگە لە کەرکووک
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کەرکووک، ئەو شارەی دوو پارتە دەسەڵاتدارەکەی هەرێمی کوردستان بە "دڵ و قودسی کوردستان" ناوی دەبەن؛ ئێستا تەعریب لە هەموو لایەکەوە تەنگی پێ هەڵچنیوە و تاقەتی لەبەر ئەو شارە بڕیوە، هەڕەشەی جیدی بۆ زۆرینەی کوردبوونی کەرکووک دروست کردووە.
 
عەلی قەڵایی، بەرپرسی سەنتەری هەڵبژاردنی سەڵاحەدین و کەرکووکی یەکێتی دەڵێت، "ئەم دۆخەی ئێستا لە بەرژەوەندیی عەرەبە، ئەگەر بەردەوامی هەبێت، پێشبینی دەکەم تاوەکو دوو هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و تاوەکو ساڵی 2032 عەرەب وەکو تاک دەبێتە زۆرینە و مەترسییەکی گەورەیە لەسەر کەرکووک، ئەمەش پەیوەندیی بە ئەمنی قەومیی کوردەوە هەیە."
 
ژمارەی دانیشتووانی کەرکووک لە ساڵی 2003وە بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە، بە جۆرێک لە نزیکەی 700 هەزار کەسەوە گەیشتووەتە زیاتر لە ملیۆنێک و 500 هەزار کەس کە زۆرینەی زیادبوونەکە لەنێو عەرەبدایە.
 
کورد لە هەشت ساڵی رابردوودا 110 پۆستی لەدەستداوە؛ 9 گەڕەکی عەرەبی لە شاری کەرکووک دروستکراون، هەر گەڕەکێک جارێک یان دوو جار لە گەڕەکی رەحیماوە و شۆریجە گەورەترە؛ لە گەورەترین گەڕەکەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆکیش گەورەترە.
 
فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، "زیاتر لە 35 هەزار منداڵی عەرەب لە قوتابخانەی سەرەتایی چوونەتە ئامادەیی، کۆی منداڵی کورد کەمتر بووە لە 8000 و منداڵی تورکمانیش کەمتر بووە لە 1500، ئایا ئەمە بەس نییە بۆ ئەوەی ئێمە تێبگەین کە حەجمی کورد و پرسەکەمان لە ناوچەکە چۆن لە پاشەکشەدا بووە؟ ئەمە مەترسییەکی قووڵە، واتە وردە وردە هەژموونی تەعریب دێتە ناو هەموو جەستەی خاکەکەمان و تەعریبەکەش تەنیا بەعەرەبکردن نییە، بەڵکو حاڵەتی مەزهەبییش چووەتە ناو پرسەکانەوە."
 
هۆکارێکی دیکەی زیادبوونی ژمارەی عەرەب پەیوەندیی بە وەچەخستنەوەوە هەیە، هەر خێزانێکی عەرەب ژمارەی خێزانەکەی تێکڕا لە 10 کەس کەمتر نییە؛ زۆرترینیشیان 16 بۆ 17 سەر خێزانن. خێزانی کورد لە کەرکووک ژمارەیان 6 بۆ 7 کەس دەبێت.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.