دوو کەس لەسەر کێشەی زەویوزار لە ئامەد کوژران و چوار کەسی دیکەش برینداربوون

23-08-2025
دیار سلێمان
دیار سلێمان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دەمەقاڵە لە گوندێکی سنووری ئامەدی باکووری کوردستان لەسەر کێشەی زەویوزار کەوتە نێوان دوو خێزان و لە ئەنجامدا دوو کەس کوژران و چوار کەسی دیکە بریندار بوون.
 
رووداوەکە درەنگانی شەوی رابردوو لە گوندێکی سنووری شارۆچکەی یەنیشەهیر روویدا. سەرەتا دەمەقاڵە لەنێوان دوو خێزانەکەدا دروستبوو و دواتریش بووە شەڕە تەقەیان.
 
تیمەکانی پۆلیس، جەندرمە و تەندروستی گەیشتنە شوێنی رووداوەکە. لە شەڕەکەدا 6 کەس برینداربوون و گەیێندرانە نەخۆشخانە.
 
وێڕای وەرگرتنی چارەسەر، دوو لە بریندارەکان گیانیان لەدەستدا و دواتریش تەرمەکانیان رەوانەی دادپزیشکی کرا.
 
تیمەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکرد و 13 کەسیان دەستگیرکرد. تیمەکان پشکنینیان بۆ هەشت ماڵ و پێنج ئۆتۆمبێل کرد و دەستیان بەسەر ژمارەیەک چەکدا گرت.
 
بەگوێرەی ئاماری نافەرمی، پار لە تورکیا و باکووری کوردستان سێ هەزار و 801 رووداوی تووندوتیژی روویانداوە و تێیاندا دوو هەزار و 370 کەس کوژراون و سێ هەزار و 829ـی دیکەش بریندار بوون. لە سێ هەزار و 194 رووداودا دەمانچە و لە 607 رووداویشدا چەقۆ بەکارهێندراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو ژنە دەڵێت، خاوەنی کەناڵەکە پارەی خواردووە

چیرۆکی ژنێک لەگەڵ بەرنامەیەکی خێرخوازی: بنوزێوە و بگری بۆ ئەوەی هاوکاریت بکەن

لەگەڵ نزیکبوونەوەی مانگی رەمەزان، دیاردەی بەرنامەی خێرخوازی لە کەناڵە نێوخۆییەکاندا زیاد دەکات، بەڵام لە پشت کامێراوە، هەندێک جار چیرۆکی جیاواز هەیە. نێرگز کەریم، (ناوێکی خوازراو)، ژنێکی دانیشتووی هەولێر، چیرۆکی خۆی بۆ رووداو دەگێڕێتەوە، کە چۆن لە بەرنامەیەکی خێرخوازیی یەکێک لە کەناڵە ناوخۆییەکاندا، بووەتە قوربانیی سیناریۆیەک.