رووداو دیجیتاڵ
لە گوندێکی پارێزگای وانی باکووری کوردستان، دانیشتووانەکەی بەهۆی نەبوونی تۆڕی مۆبایلەوە ناچارن بۆ پەیوەندیی تەلەفۆنی بچنە سەر منارەی مزگەوتەکە.
گوندی پنارڵی نزیکەی 25 کیلۆمەتر لە شاری ئەردیشی وانەوە دوورە. دانیشتووانەکەی بەهۆی نەبوونی تۆڕی پەیوەندییەکانی مۆبایلەوە، یان دەبێت بچنە سەر منارەی مزگەوت یان بچنە سەر گرد و شوێنە بەرزەکانی نزیکی بۆ ئەوەی بتوانن پەیوەندیی تەلەفۆنی بکەن.
خەڵکی گوندەکە دەڵێن، بەهۆی ئەو کێشەیەوە ناتوانن بە ئاسانی قسە لەگەڵ خزم و کەسوکار و ناسراویان لە شوێنەکانی دیکە بکەن و لە کاتی رووداوی نەخوازراو و نەخۆشیشدا بە زەحمەت دەتوانن پەیوەندی بە تیمەکانی تەندروستییەوە بکەن، بۆیە داوای دانانی بورجێکی پەیوەندی بۆ گوندەکەیان دەکەن.
ئەکرەم تاشدەمیر، یەکێک لە دانیشتووی گوندەکە کە تەمەنی 55 ساڵە، دەڵێت: "بەهۆی نەبوونی تۆڕی پەیوەندییەوە، ناچار بووم بچمە سەر منارەی مزگەوت و لەوێوە قسە بکەم. لەنێو ماڵەکان و هیچ شوێنێکی دیکەی گوندەکەدا هێڵ نییە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ