لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا دەیان داری سرووشتی لە سنووری شەقڵاوە سووتا

23-08-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە سنووری گوندێکی قەزای شەقڵاوە لە پارێزگای هەولێر، بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە نزیکەی 10 دۆنم زەوی پووش و پاوان و داری سرووشتی سووتا.
 
عەمید تەحسین تەها، بەڕێوەبەری دارستان و ژینگەی شەقڵاوە ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ژمارەیەکی زۆر دار سووتاون کە زۆرینەیان دار بەڕوو و داری مازوون".
 
ئاگرەکە لە گوندی پونگینە بووە لە سنووری ناحیەی هیران لە قەزای شەقڵاوە. عەمید تەحسین دەڵێت: "شەوی رابردوو بە هەوڵی بەرگری شارستانی و پۆلیسی دارستان ئاگرەکە کۆنترۆڵکرا".
 
بەڕێوەبەری دارستان و ژینگەی شەقڵاوە ئاماژەی بەوەشکرد، جگە لە زیانە ژینگەییەکان، ئاگرەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."