رووداو دیجیتاڵ
لە ئاڵۆزییەکانی سلێمانی و پێش پێکدادانی هێزە ئەمنییەکان و هێزەکەی لاهوور شێخ جەنگی، رۆژنامەڤانێکی کەناڵی زووم دەستگیرکرا و دوای 24 کاژێر ئازادکرا.
محەممەد دڵشاد، رۆژنامەڤان لە کەناڵی ئاسمانیی زووم، ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بەرەبەیانی هەینی پێش پێکدادانەکان لە نزیک قلیاسان لە سلێمانی لە کاتی رووماڵدا دەستگیریان کردم. دوای 24 کاژێر بێتاوان ئازاد کرام".
کەناڵی ئاسمانیی زووم بە میدیای نزیکی لاهوور شێخ جەنگی دادەنرێ کە دوێنێ دوای نزیکەی سێ کاژێر پێکدادان لە هۆتێل لالەزاری شاری سلێمانی، خۆی و براکانی دەستگیرکران.
محەممەد دڵشاد دەڵێت: "لە 24 کاژێری زیندانیکردنمدا هێزە ئەمنییەکان زۆر بە رێزەوە مامەڵەیان لەگەڵ کردم و رەچاوی پیشەکەیان کردم؛ دوو جار گوتەیان بەشێوەیەکی ئاسایی لێوەرگرتم".
دوای دوای رووداوەکانی لالەزار و دەستگیرکردنی لاهوور شێخ جەنگی، رەحمان غەریب، ریکخەری سەنتەری میترۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "هێزێک ئەمنی بە چەکی قورسەوە چوونەتەسەر کەناڵی زووم".
هاوکات هێمن مەحموود، بەڕێوەبەری کەناڵی زووم بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "پێش هەر هێزێک خۆمان کەناڵەکەمان چۆڵکردبوو".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ