بوومەلەرزەزانیی عێراق: بوومەلەرزەیەک لە پارێزگای هەولێر روویدا

23-08-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بە گوێرەی بوومەلەرزەزانیی عێراق، ئەمڕۆ شەممە بوومەلەرزەیەک لە باشووری پارێزگای هەولێر بە گوڕی 3.2 پلەی رێختەر روویداوە.
 
عامر جابری، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق، ئەمڕۆ شەممە 23ـی ئابی 2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بوومەلەرزەیەک لە سنووری پارێزگای هەولێر نزیک سنووری ئێران روویداوە.
 
بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق گوتی، بوومەلەرزەکە بە دروست کاژێر 02:23:58ـی بەرەبەیان روویداوە، قووڵاییەکەی 7 کیلۆمەتر بووە، لەسەر هێڵی پانی 36 و هێڵی درێژی 44.1 و  گوڕەکەشی 3.2 پلەی رێختەر بووە. 
 
عامر جابری ئاماژەی بەوەکرد، بوومەلەرزەکە زیانی گیانی و مادی نەبووە، بەڵام لە لایەن بەشێک لە هاونیشتمانییانەوە هەستی پێکراوە. 
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رۆژی 8ـی ئابی 2025  بڵاویکردەوە: "تۆڕی بوومەلەرزەی کوردستان لە مانگی تەمموزدا 426 بوومەلەرزەی تۆمارکردووە، بەڵام 56ـیان لەنێو هەرێمی کوردستان بوون".
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، بەرزترین گوڕی بوومەلەرزەی تۆمارکراو لە مانگی تەممووزدا لە پارێزگای دهۆک بووە لە 23-07-2025 بە گوڕی 3.4 پلەی رێختەر.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە نووری عوسمان دەکات

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە نووری عوسمان، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی و بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد.