چاودێریی بازرگانیی سلێمانی: ئارد بە هەرزانتر دەدرێتە نانەواخانە و سەموونخانەکان

23-09-2023
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی دەڵێت، کۆمپانیایەک ئارد بۆ نانەواخانە و سەموونخانەکانی شارەکە بە هەرزانتر لە ئاردی بازرگانی دابین دەکات؛ دەشڵێت، دابینیکردنی ئارد بە نرخی کەمتر دەبێتە هۆی دابەزینی نرخی نان و سەموون.
 
سۆران عەبدولغەفوور، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی رۆژی شەممە، 23-9-2023، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "کۆمپانیایەکی نێوخۆیی دابەشکردنی ئاردی بۆ نانەواخانە و سەموونخانەکان دەستپێکردووە، کە فەردەیەک بە کواڵێتی زۆرباش بە 28 هەزار دینار دەدات."
 
سۆران عەبدولغەفوور ئاماژەی بەوەکرد، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بەگشتی و سلێمانی بەتایبەت، ئاردی هاوردەکراوی تورکیا، رووسیا و ئێران، هەروەها ئاردی بەشەخۆراکی مانگانە هەیە، کە گرانترینیان ئاردی تورکییە و فەردەی بە 36 هەزار دینارە.
 
زۆرینەی نانەواخانەکان بۆ دروستکردنی نان و سەموون ئاردی تورکی بەکاردەهێنن؛ بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی دەڵێت، "ئەو ئاردەی کۆمپانیا نێوخۆییەکە دەیداتە نانەواخانە و سەمونخانەکان کواڵێتییەکەی لە تورکییەکە باشترە و فەردەیەک هەشت هەزار دینار کەمتریشە".
 
سۆران عەبدولغەفوور گوتیشی، دوای دابەشکردنی ئاردەکە بەسەر تەواوی نانەواخانە و سەمونخانەکاندا چاودێریی بازاڕ دەکەن بۆ دابەزینی نرخی نان و سەموون.
 
ئاری تورکی فەردەی بە 36 هەزار دینارە، هەروەها ئاردی رووسی فەردەی بە 32 هەزار و ئاردی بەشەخۆراکی مانگانەش فەردەی بە 18 هەزار دینارە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.