وەزارەتی بازرگانی: بەغدا نیوەی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی ناردووە

23-09-2023
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی بازرگانی دەڵێت، لە کۆی زیاتر لە 400 ملیار دینار پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان، بەغدا زیاتر لە 200 ملیار دیناری ناردووە. بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتەکە دەڵێت، بەڵێن دراوە "بە زووترین کات" ئەو پارەیەی ماوە بنێردرێت.
 
لە راگەیێندراوێکدا وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەکۆی 411 ملیار و 24 ملیۆن و 196 هەزار دینار پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان، عێراق 233 ملیار دیناری ناردووە و 178 ملیار و 24 ملیۆن و 196 هەزار دینار ماوە بینرێت.
 
رۆژی شەممە، 23ـی ئەیلوولی 2023، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەو پارەیەی نێردراوە دابەشکراوە و چاوەڕوانی ناردنی پارەی دەکەین."
 
لەبارەی کاتی ناردنی ئەو پارەیەی ماوە، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی گوتی، "چاوەڕێین لە ئایندەیەکی نزیکدا پارە بنێردرێت. وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت، رێکاری کارگێڕی و دارایی ماوە و بەڵێنیان داوە بە زووترین کات پارە بنێرن."
 
ئەمساڵ حکومەتی عێراق 500 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی وەرگرت، کە 230 هەزار تۆن گەنمی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە؛ 145 هەزار تۆنی پارێزگای هەولێر و 125 هەزار تۆن گەنمی پارێزگای دهۆک بوو؛ بۆ هەر تۆنێکیش 850 هەزار دیناری تەرخان کرد.
 
رۆژی 25ـی تەممووزی 2023، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیاردرا بە تەرخانکردنی تریلیۆنێک و 790 ملیار و 837 ملیۆن دینار بۆ پێدانی شایستەی دارایی جووتیارانی عێراق و هەرێمی کوردستان، کە گەنم و برنجیان رادەستکردووە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە بەرنامەی ئەمشەوی لەگەڵ رەنج لە 30 خولەک 800 ملیۆن دینار کۆکرایەوە.

خێرخوازان لەڕێی رووداوەوە 6,687,870,000 دیناریان بەخشییە زیانبەرکەوتووانی لافاو

بۆ دووەم شەو لەسەر یەک رەنج سەنگاوی، پێشکەشکاری رووداو بەردەوام بوو لە کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو لە باشووری کوردستان، ئەمشەویش چوار سەرمایەدار کۆی گشتی 800 ملیۆن دیناریان بەخشی.