ئەندامانی لیژنەی لاوەکیی هەڵبژاردن لە سەرێکانی و گرێسپیی رۆژئاوای کوردستان دەستبەکار بوون

23-09-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئەندامانی لیژنەی لاوەکیی هەڵبژاردن لە شارەکانی سەرێکانی و گرێ سپی، لە رۆژئاوای کوردستان سوێندی یاساییان خوارد بۆ دەستبەکاربوونیان، بە مەبەستی دیاریکردنی ئەندامانی دەستەی دەنگدەران لە ناوچەکانیان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنى گەلى سووریا.
 
ئەو ئەندامانەى لیژنەى لاوەکى هەڵبژاردن 22ی ئەیلوولی 2025، بە فەرمى سوێندى یاسایی دەستبەکاربونیان خواردووە، ئەوانەی سوێندیان خوارد، ئەندامی لیژنەی لاوەکیی هەڵبژاردنی شاری سەرێکانی پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان، گرێ سپی و میعدان لە سنووری پارێزگای رەققەن و لەبەردەم محەممەد تەها ئەحمەد، سەرۆکی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی گەلی سووریا، سوێندیان خواردووە.
 
10ی ئەیلوولی 2025، لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی گەلی سووریا فەرمانی دیاریکردنی ئەندامانی ئەو لیژنانەی دەرکرد. ئەندامانی لیژنەی لاوەکی لە سەرێکانی چوار کەسن، ئەندامانی هەمان لیژنە لە شاری رەققە و گرێ سپی بۆ هەر یەکێکیان سێ ئەندامە.
 
بەگوێرەی ئاژانسی سانا، دوای سوێندخواردنی ئەو ئەندامانە، دەستبەکار دەبن بۆ دیاریکردنی ئەندامانی دەستەی دەنگدەران لە ناوچەکانیان، کە دەنگ بە نوێنەرانیان دەدەن بۆ ئەنجوومەنی نیشتمانیی سووریا.
 
ژمارەی ئەندامانی ئەنجوومەنی گەلی سووریا بۆ  210 ئەندام کەم کراوەتەوە و لە هەر بازنەیەکدا دەستەیەکی دەنگدەران پێکدەهێنرێت، کە ئەوانیش دوو لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجوومەنی گەلى سووریا هەڵدەبژێرن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.