رووداو دیجیتاڵ
بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی ئاوی قەزای قوشتەپە لە پارێزگای هەولێر بکاتەوە. بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆکان دەڵێت: "پڕۆژەکە کێشەی ئاوی ناوچەکە بۆ 20 ساڵ چارەسەر دەکات".
ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بودجەی پڕۆژەکە بە زیاتر لە 222 ملیۆن دینار جێبەجێ کراوە".
پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای ئاوزان جێبەجێکراوە و کارکردن تێیدا لە 17-12-2024 دەستیپێکردووە و بە کەمتر لە ساڵێک زۆرینەی کارەکانی تەواو کراوە.
بەگوێرەی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان، نزیکەی 63 هەزار کەس لە قەزای قوشتەپە و ناحیەی بێستانە و 72 گوندی سنوورەکە لێی سوودمەند دەبن.
ئاری ئەحمەد گوتی: "دیزانی پڕۆژەکە بەجۆرێکە کێشەی کەمئاوی بۆ ماوەی 20 ساڵ لە ناوچەکە چارەسەر بکات".
پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە لە یەک کاژێردا توانای دابینیکردنی 3 هەزار مەتر سێجا ئاوی بۆ ناوچەکە هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ