رووداو دیجیتاڵ
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوئاهەنگی سەرۆكی یانەی هەولێر، 48 کەس بێبەرامبەر دەنێرن بۆ عومرە.
ئیسماعیل عەبدولعەزیز، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی دەزگای خێرخوازی بارزانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەوانەی دەنێردرێن کەسوکاری شەهیدان، کەسی بێ هاوژین و کەسانی هەژارن".
ئیسماعیل عەبدولعەزیز کە سەرپەرشتی پرۆسەکە دەکات، گوتی: "ئەو کەسانەی گەشتەکە دەکەن 12 رۆژ دەمێننەوە، هاتن و چوون، هۆتێل، خواردن و هەموو پێداویستییەکانیان بۆ دابینکراوە".
ئیسماعیل عەبدولعەزیز گوتیشی: "سەرۆکی یانەی هەولێر، سپۆنسەری گەشتەکەیە و عومرەکانیش ئەمشەو بەڕێدەکرێن."
بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، ساڵانە زیاتر لە 50 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ عومرە دەچنە سعودیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ