یاریدەدەری پارێزگاری کەرکووک: بەهۆی نەبوونی بودجە زیاتر لە 200 پڕۆژە وەستێنراون

23-10-2025
گەشاو خالید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

یاریدەدەری پارێزگاری کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تاوەکو ئێستا بەهۆی نەبوونی بودجە زیاتر لە 200 پڕۆژە وەستێنراون، وەک پارێزگا لە رێگەی داهاتی خاڵە گومرگییەکانەوە، پرۆژە ستراتیژییەکان جێبەجێ دەکەن.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 23ی تشرینی یەکەمی 2025، سەفا عەلیوی، یاریدەدەری پارێزگاری کەرکووک بۆ کاروباری کۆمەڵایەتی و رێکخراوەکان بە رووداوی راگەیاند: "پڕۆژەی گرنگ جێبەجێ دەکرێن کە خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتییان دابین دەکەن و سەرجەم ناوچەکانی پارێزگاکە دەگرێتەوە، بەتایبەتی ئەو ناوچانەی کە پێویستییان زیاترە بەراورد بە ناوچەیەکی دیکە کە خزمەتگوزارییەکانی رێگاوبان، کارەبا و ئاویان پێنەگەیشتووە. "
 
یاریدەدەری پارێزگاری کەرکووک گوتیشی: "بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، 50٪ـی داهاتی خاڵە سنوورییەکانی کەرکووک دەگەڕێتەوە بۆ ژێر دەسەڵاتی ئەنجوومەنی پارێزگا و نیوەکەی دیکەش لەو داهاتە دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق."
 
بە گوتەی سەفا عەلیوی، "داهاتی خاڵەکانی گومرگ مانگانە گۆڕانکارییان بەسەردا دێت وەک یەک نین، بە نزیکەیی مانگانە دەگاتە 4 ملیار دینار، زۆر کەمە و بەشی پێویست نییە بۆ تەواوکردنی پرۆژەکانی نێو شار." 
 
راشیگەیاند: "خاڵەکانی گومرگ هەر لە وێستەگەکانی دەروازەی شار نین، بەڵکو لە رێگەی گواستنەوەی ئاسمانیش هەیە، ئەویش لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکووکەوە."
 
یاریدەدەری پارێزگاری کەرکووک دەشڵێت: "کارکردن لەسەر پڕۆژە پێویستییەکان بەردەوامە، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 200 پڕۆژە وەستێنراون، بەهۆی نەبوونی بودجەی پێویست بۆیان، جگە لە تەواوکردنی پڕۆژە ستراتیژییەکانی دیکە بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی هاتووچۆ، لەوانەش پردی سەروو و ژێرزەمین و کردنەوەی رێڕەوی رێگاوبان."

 

 

 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زەویی جووتیارانی کورد لە سنووری مادەی 140

هادی عامری بڕیارێکی لە بارەی زەویی جووتیارانی کورد لە خورماتوو دەرکرد

وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق بەڕێوەبەرایەتیەکانى لە کەرکووک و دیالەو سەلاحەدین ئاگادار دەکاتەوە کە گرێبەستى کشتوکاڵى بۆ ئەو زەوییانە نوێ نەکەنەوە، کە یاسای گەڕانەوەى موڵک و ماڵ دەیانگرێتەوە، سەرۆکى لیژنەى مادەى 140یش بە نووسراوێک ئەو وەزارەتە ئاگادار دەکاتەوە کە خورماتوو دەکەوێتە سنوورى مادەى 140 و زەوییەکانى بە بڕیارى ئەنجوومەنى سەرکردایەتیی شۆڕش بەناو کراون.