بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.2 پلەی رێختەر مەلەتیی باکووری کوردستانی هەژاند

23-11-2023
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سه‌رۆكایه‌تی بەڕێوەبردنی كاره‌سات و باری له‌ناكاوی تورکیا - ئافاد بڵاویکردەوە کاژێر 15:46ـی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.2 پلەی رێختەر لە شارۆچکەی بەتاڵگازیی مەلەتی روویداوە.
 
بوومەلەرزەکە لە پارێزگای سەمسووریش هەستی پێکراوە. تاوەکو ئێستا نازانرێت زیانەکانی بوومەلەرزەکە چین. 
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی ئافاد، بوومەلەرزەکە بە قووڵایی 6.99 کم تۆمارکراوە.
 
لای خۆیەوە، ناوەندی بوومەلەرزەزانیی ئەوروپا و دەریای نێوەڕاست رایگەیاند بوومەلەرزەکە بە گوڕی 5.0 پلەی رێختەر و لە قووڵایی 10 کیلۆمەتر روویداوە. تاوەکو قووڵایی بوومەلەرزەکە لەسەر ئاستی زەوییەوە کەمتربێت، کاریگەریی بوومەلەرزەکە زیاتر هەستی پێدەکرێت. 
 
دەزگای ئافاد راشیگەیاند، لە دوای هەردوو بوومەلەرزە بەهێزەکەی رۆژی 6ی شوبات تاوەکو ئێستا 38 هەزار و 118 پاشلەرزە روویانداوە، کە 12 پاشلەرزە 6 پلە و 73یان 5 پلە بووە.
 
کاژێر 04:17 خولەکی بەرەبەیانی رۆژی 6ی شوباتی 2023، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 7.7 پلەی رێختەر، کە چەقەکەی مەرەشی باکووری کوردستان بوو، 11 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستانی هەژاند.
 
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، 50 هەزار و 783 کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 107 هەزار 204 کەسیش بەهۆیەوە برینداربوون.
 
 

 

 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.