نرخی تمەن دابەزی؛ دۆلارێک بە 112 هەزار و 650 تمەنە

23-11-2025
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن رۆژی یەکشەممە 750 تمەن دابەزی و یەک دۆلار بە 112 هەزار و 650 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
لە ماوەی 24 کاژێریی رابردوو، بەرزترین ئاستی نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن 113 هەزار و 400 تمەن و کەمترین ئاستیشی 112 هەزار و 650 تمەن بووە.
 
لە ماوەی یەک هەفتەی رابردوودا نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن بەڕێژەی 0.36٪ و لە ماوەی شەش مانگیشدا بەڕێژەی 35.97٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
 
بازرگانانی دراو لە ئێران دەڵێن، نرخی دۆلار لە بەرامبەر تمەن لە بازنەیەکی سنووردار مامەڵەی پێوەدەکرێت و هیچ هێمایەک ئێستا بۆ بەرزبوونەوەی خێرا یان دابەزینی بەرچاو لە ئارادا نییە.
 
بەپێی ئەو بازرگانانە هەر هەواڵێکی بچووک لەسەر سەپاندنی گەمارۆ و سزای نوێ یان دەستپێکی دانوستاندنەکان لە نێوان ئێران و وڵاتانی رۆژئاوایی کاریگەریی بەرچاو لەسەر نرخی دۆلار و تمەن دادەنێت و ئاراستەکەی دەتوانێت بگۆڕێت.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەسەر تەختە رەشێک نووسراوە "کورد، کوردی، کوردستان". وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکە دانراوە

هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی: زازاکی لە مەترسیدایە

رەمزیە ئاڵپارسلان، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی لە باکووری کوردستان هۆشدارییەکی تووند لەبارەی زمانی کوردی لەو پارچەیەی کوردستان دەدات و دەڵێ: "تاوەکو زمانی کوردی لە تورکیا و باکووری کوردستان نەچێتە نێو سیستمی پەروەردەوە، رزگاری نابێت."