رووداو دیجیتاڵ
ئاهەنگی دەرچووانی خولی 44ـەمینی زانکۆی سەڵاحەدین بەڕێوەدەچێت.
ئاهەنگەکە بۆ قوتابییانی قۆناخی کۆتایی هەردوو خولی یەکەم و دووەمە بۆ ساڵەکانی 2024 - 2025 و لە یاریگای شەهید فرەنسۆ هەریری بەڕێوەدەچێت.
سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین بە رووداوی گوت، "زانکۆکەمان 17 کۆلێژ و 90 بەشی ئەکادیمی هەیە؛ بەڵام ئەم ساڵ 15 کۆلێژ و 83 بەشی ئەکادیمی ئاهەنگی دەرچوونیان هەیە."
بەگوێرەی بەرێوەبەری راگەیاندنی زانکۆکە، لەم خولەدا هەزار و 950 قوتابی خوێندنی باڵا و 5 هەزار و 32 قوتابی بەکالۆریۆس بڕوانامەیان پێدەدرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ