بەڕێوەبەرى کشتوکاڵى کەرکووک: گەنمى ساڵى داهاتوو بەشی نێوخۆ ناکات

23-11-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
دروێنەی گەنم لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو
دروێنەی گەنم لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 بەڕێوەبەرى کشتوکاڵى کەرکووک پێشبینی دەکات گەنمى ساڵى داهاتوو بەپێچەوانەى ساڵانى رابردوو پێویستى نێوخۆیی پڕنەکاتەوە، ئەوەش بەهۆى کەمکردنەوەى رووبەرى چێنراو لە پلانى کشتوکاڵیدا و دەڵێت: "لەو یەک ملیۆن دۆنمەى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق بۆ پلانى کشتوکاڵى زیادی کرد پشکى کەرکووکى تێدا نەبوو." 
 
عیسام عوبەیدی، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی کەرکووک، لەکاتی بەشداریکردنى لە بووڵتەنی 17:00ـیى رووداو رایگەیاند، "گۆڕانی کەشوهەوا و کەمبوونەوەی باران و ئاستى ئاوی رووبارەکانی دیجلە و فورات، کاریگەریی لەسەر کەمکردنەوەی رووبەری زەوى بۆ چاندن کردووە لە پلانی کشتوکاڵی 2025-2026، کە زیاتر ئەو زەوییانە دەگرێتەوە پشت بە ئاوی بیر دەبەستن و 420 هەزار دۆنم دەبن".
 
بە گوتەى عیسام عوبێدى، ساڵی رابردوو 111 هەزار دۆنم زەوى دێمى، 175 هەزار دۆنم زەوى کە نیمچە پشتبەستوو بووە بە باران  و 300 هەزار دۆنم زەویی بەراو لەناو پلانى کشتواڵى بوون، هەرەوەها 425 هەزار دۆنمی دیکە لە دەرەوەى پلانى کشتوکاڵى چێنرابوون.
 
 بەگوێرەى بڕیارى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق، ئەو زەوییە کشتوکاڵییانەى لە دەرەوەى پلانى کشتوکاڵین، بەرهەمى گەنمەکەیان لەلایەن وەزارەتى بازرگانییەوە لێ ناکڕدرێتەوە. 
 
بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی کەرکووک رایگەیاند، "ساڵانى رابردوو گەنمى جووتیارانى کەرکووک پێویستیی پارێزگاکەى پڕ دەکردەوە، بەڵام پێشبینی دەکەم ئەم ساڵ بەرهەمەکانیان نەتوانێت  پێویستییە ناوخۆییە پڕ بکەنەوە."  
 
عیسام عوبێدى گوتى: "بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیران هەبوو بە زیادکردنی یەک ملیۆن دۆنم بۆ پلانى کشتوکاڵى بۆ ئەو زەوییانەى بە پڕۆژەی ئاودێریی رووبارەکان ئاو دەدرێن، بەڵام کەرکووک پشکی نەبووە لەو رووبەرە."
 
نرخى پاڵپشتیکراوى گەنمى بەرهەمهێنراوى ناو پلانى کشتوکاڵى بۆ ساڵى 2024 لەنێوان 800 بۆ 850 هەزار دینار بوو بۆ هەر تۆنێک.  
 
بە گوتەی عیسام عوبێدى، بۆ ئەو زەوییانەى لە دەرەوەى پلانى کشتوکاڵیدان نووسراویان بۆ وەزارەتی کشتوکاڵ کردووە بۆ ئەوەى لە کرێی گرێبەستى زەوییەکان خۆشبن و داواشیان کردووە وەزارەتى سەرچاوەکانى ئاو، جووتیاران لە کرێی ئاودان ببەخشێت.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

راهێنانێکی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق. وێنە: رووداو/ئەرشیڤ

زیاتر لە ساڵێکە 442 پێشمەرگە لە لیوای هاوبەش چاوەڕێی دەستبەکاربوونن

زیاتر لە ساڵێکە 442 پێشمەرگە لە لیوای دووی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق چاوەڕێی فەرمانی دەستبەکاربوون و دامەزراندنیانن. نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان دەڵێت، دەستبەکاربوونیان پێویستی بە "رێککەوتنی سیاسی و تەرخانکردنی دارایی" هەیە