د. ئەحمەد کەرکووکی دەڵێت هەوڵی تیرۆرکردنی دراوە و پۆلیس رەتیدەکاتەوە

23-12-2023
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەربژێرێکی دەرچوووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەڵێت، هەوڵی تیرۆرکردنی دراوە و فەرماندەیی پۆلیسی کەرکووکیش رەتیدەکاتەوە.
 
شەوی رابردوو، د. ئەحمەد کەرکووکی، بەربژێری دەرچووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە پەڕەی فەیسبووکی خۆی بڵاویکردەوە، لە شاری کەرکووک هەوڵی تیرۆرکردنی دراوە و لەگەڵ ژمارەیەک هاوڕێی بووە و گولـلە بەر ئۆتۆمبێڵی هاوڕێییەکی کەوتووە و جامەکەی شکاوە، بەڵام خۆی و هاوڕێکانی سەلامەتن.
 
لەوبارەوە فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای کەرکووک درەنگانێکی شەوی رابردوو لە روونکردنەوەیەکدا هەواڵەکەی رەتکردەوە و رایگەیاند، "لە بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە هەوڵی تیرۆرکردنی بەربژێرێکی دەرچوو دراوە بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، ئەم هەواڵە راست نییە و بەم شێوەیە نییە کە باسکراوە، بەڵکو ئۆتۆمبێلێکی هاوڕێکەی گولــلەی بەرکەوتووە و ئەوکات هیچ کەسێک لە نێو ئۆتۆمبێلەکەدا نەبووە".
 
فەرماندەیی پۆلیسی کەرکووک داوادەکات "هەواڵی ناڕاست بڵاونەکرێتەوە، تا لە سەرچاوەی هەواڵەکە دڵنیا نەبنەوە".
 
د. ئەحمەد کەرکووکی لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای حیزبەکەی دەڵێت، "وادیارە وایانزانیوە من لەنێو ئەو ئۆتۆمبێلەدام، بەڵام من دوور بووم. لایەنی پەیوەندیدارمان ئاگادارکردووەتەوە و ئەوان لێکۆڵینەوە دەکەن".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.