لەبەر نەبوونی دەفتەر 20 رۆژە نوێکردنەوە و دەرهێنانی پاسپۆرت راگیراوە

24-01-2023
سیروان عەباس
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نزیکەی 20 رۆژە نوێکردنەوە و دەرهێنانی پاسپۆرت راگیراوە و بەڕێوەبەری گشتیی رەگەزنامە و پاسپۆرتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، هیچ گرفتێکی تەنکنیکی لە هەولێر و بەغدا نییە و لەبەر نەمانی "دەفتەری خام"ـە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 24-01-2023، لیوا هێرش ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی رەگەزنامە و پاسپۆرت و نشینگەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لەبەر نەبوونی "دەفتەری خام"، نوێکردنەوە و دەرهێنانی پاسپۆرت راگیراوە و گوتیشی: "مامەڵەی هاونیشتمانییان لە هەولێر و بەغداش رایی دەکرێن، بەڵام گەڕاندنەوەی پاسپۆرتەکە گرفتی بۆ دروستبووە".
 
لەبارەی ئەو کەسانەی کە نەخۆشن یان کارێکی تایبەت و زۆر پێویستیان هەیە، لیوا هێرش گوتی: "دەفتەری یەدەگمان بۆ ئەو کەسانە داناوە و بە خێرایی پاسپۆرتیان بۆ دەگەڕێتەوە".
 
نەبوونی دەفتەری خامی پاسپۆرت، نزیکەی 20 رۆژە کێشەی دروستکردووە، بە گوتەی بەڕێوەبەری گشتیی رەگەزنامە و پاسپۆرت و نشینگەی هەرێمی کوردستان "لەم رۆژانەدا چارەسەر دەکرێت".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک پۆلیس لە کەرکووک. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

یەکێتی پۆستی فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای کەرکووک وەردەگرێتەوە

ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیێنێت یەکێتی پۆستی فەرماندەی پۆلیسی پارێزگەی کەرکووک وەردەگرێتەوە.