سەرۆکایەتیی هەرێمى کوردستان دیاریکردنى رۆژى هەڵبژاردن لەگەڵ لایەنەکان تاوتوێدەکات

24-01-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
 بەرپرسى دەزگاى هەڵبژاردنى دوو لایەنى سیاسیى هەرێمى کوردستان رایانگەیاند، لەلایەن سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستانەوە پەیوەندییان پێوەکراوە بۆ تاوتوێکردنى پرسی دیاریکردنى رۆژى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان. یەکێک لە و بەرپرسانە دەڵێت، "کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق پێیان راگەیاندوون کە تاوەکو 19ى ئایار ناتوانن هەڵبژادنەکە بکەن". 
  
بێستوون حەمەساڵح، بەرپرسی دەزگاى هەڵبژاردن و ئامارى کۆمەڵى دادگەرى کوردستان، بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، لەلایەن سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە پەیوەندییان پێوەکراوە لە بارەى وادەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان و داواى بۆچوونیان کردوون لەبارەی رۆژەکەیەوە.
 
بێستوون حەمەساڵح ئاماژەى بەوەشدا، سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان پێیان راگەیاندوون، کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق، تاوەکو 20ى ئایار ناتوانێت هەڵبژاردنەکە بەڕێوە ببات و رۆژى هەڵبژاردنەکە دەکەوێتە دواى ئەوە وادەیە. "ئێمە رۆژێکى دیاریکراومان پێشنیاز نەکردووە بۆ هەڵبژاردن، بەڵام دەبێت ئەوە لەبەرچاو بگیرێت کە ئەو رۆژە کۆدەنگى لەلایەنەکانى لەسەر بێت و کێشە بۆ تاقیکردنەوەى قوتابیان دروست نەکات."
 
 پێشتر 22ى کانوونى دووەمى 2024، تۆڕى میدیایی رووداو بڵاویکردەوە کە خشتەى کارى نوێى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بۆ ئامادەکاریى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان مانگێک بۆ 45 رۆژ دەخایێنێت کە ئێستا لە بەردەستى ئەنجوومەنى کۆمیسیاراندایە و پێشنیازى کردووە رۆژى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لە نێوان 19 بۆ 30ى ئایارى 2023 بێت.
 
یاسین حەمەعەلى، رێکخەرى  ژوورى هەڵبژاردنى بزووتنەوەى گۆڕان بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، "سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ بەرپرسانى بزووتنەوەکە تاوتوێى پرسی دیاریکردنى وادەیەکیان کردووە بۆ هەڵژاردنى پەرلەمانى کوردستان."
 
 یاسین حەمەعەلى گوتیشى، "بۆوچونى بزووتنەوەى گۆڕان وابووە کە ئەو هەڵبژاردنە لە زووترین کاتدا بکرێت و کۆتایی بەو بۆشاییە یاساییە بهێنرێت کە بەهۆى ئەنجامنەدانى هەڵبژاردن دروستبووە و تێبینى لەسەر ئەو دوو رۆژە نەبووە کە باسکراوە کە 19 یان 30ى ئایارى 2024 بووە" .
 
رۆژی سێشەممە، 16-01-2024، شاندێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە سەرۆکایەتیی دادوەر عومەر ئەحمەد محەممەد، سەرۆکی کۆمیسیۆن کۆبووەوە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دیاریکردنی وادەیەکی گونجاو بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.