محەممەد ئەمین پێنجوێنی: پەروین بوڵدان پێی راگەیاندم بەمنزیکانە ئۆجەلان نامەیەک بۆ قەندیل دەنێرێت

24-01-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

محەممەد ئەمین پێنجوێنی، سیاسەتمەداری کورد دەڵێت، لەگەڵ پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری تورکیا و ئەندامی شاندی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی قسەی کردووە و پێی راگەیاندووە، تەندروستیی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی (پەکەکە) "زۆر باشە" و بەم نزیکانەش بە نامەیەک قەندیل لە هەموو پێشهاتەکان ئاگادار دەکاتەوە.
 
ئەمڕۆ هەینی، 24ـی کانوونی دووەمی 2025، محەممەد ئەمین پێنجوێنی، سیاسەتمەداری کورد بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "کاژێر 07:30ـی ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڵ پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری تورکیا و ئەندامی شاندی دەم پارتی بۆ دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان قسەمان کرد و پێی راگەیاندم کە سەرۆک ئۆجەلان سڵاوی تایبەتی بۆم هەبووە."
 
وەکو محەممەد ئەمین پێنجوێنی دەڵێت، "پەروین بوڵدان پێی گوتووم، تەندروستیی سەرۆک ئۆجەلان زۆر باشە و ورەی بەرزە، گەشبینیشە بەم پڕۆسەی ئاشتییە کە بڕیارە لە تورکیادا کاری لەسەر بکرێت. بەمنزیکانەش سەرۆک ئۆجەلان بە نامەیەک قەندیل لە هەموو شتێک ئاگادار دەکاتەوە."
 
بە گوتەی ئەو سیاسەتمەدارە، "لە ئاییندەیەکی نزیکدا پەروین بوڵدان و شاندێکی یاوەری لە دەم پارتی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن و لەگەڵ سەرکردایەتیی حیزبە سیاسییەکان کۆدەبنەوە. دوای کۆبوونەوەکەشیان سەردانی من دەکەن."
 
رۆژی 23ـی ئەم مانگە، شاندی دەم پارتی سەردانی ئیمرالی کرد و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بۆ دووەمین جار دیداری کرد.
 
دیداری یەکەمی شاندەکە لەگەڵ ئۆجەلان، 28ـی کانوونی یەکەمی 2024 بوو و دواتریش سەردانی ئەو پارتە سیاسیانەیان کرد کە لە پەرلەمانی تورکیادا هەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.