چیرۆکی ئاوارەکان لە گرکێ لەگێ؛ ئیسماعیل نابیستێت و ئالینیش شیری بۆ منداڵەکەی نییە

25-01-2026
منداڵێکی ئاوارە لە گرکێ لەگێی رۆژئاوای کوردستان
منداڵێکی ئاوارە لە گرکێ لەگێی رۆژئاوای کوردستان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە قوتابخانەیەکی گرکێ لەگێ، سەدان خێزانی ئاوارەی حەسەکە و سەرێکانی لە دۆخێکی سەختدا دەژین. ئیسماعیل، ئاوارەیەک کە خاوەن پێداویستیی تایبەتە، ناتوانێت بژێویی منداڵەکانی پەیدا بکات و دایکێکیش دەڵێت: "شیرم نییە بۆ منداڵەکەم."
 
ئیسماعیل حەشۆ، ئاوارەیەکی خەڵکی سەرێکانییە و ئێستا لە گرکێ لەگێ نیشتەجێیە. ئەو نە دەبیستێت و نە دەتوانێت قسە بکات. سێ منداڵ چاوەڕێی دەستی ئەون، بەڵام جگە لە ئاماژەکانی نەبوونی، هیچ شتێکی دیکەی لەدەستدا نییە.
 
خێزانێکی دیکەی ئاوارە بە ناوی ئالین عەلا، هێشتا پێنج کاژێر بەسەر گەیشتنی بۆ قوتابخانەیەکی گرکێ لەگێ تێنەپەڕیوە. ئەو بێ خۆراک و کارەبایە و باری گرانی سێ منداڵیشی لەسەر شانە، لەکاتێکدا هاوژینەکەی لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕە. نەبوونی شیر وایکردووە ئەو و منداڵە ساواکەی لەیەکدی دوور بکەونەوە.
 
رندە عەبدۆ، ژنێکی دیکەی ئاوارەیە و باس لە نەهامەتییەکانیان دەکات. ئەو دەڵێت: "بارودۆخمان زۆر خراپە و پێویستمان بە هەموو شتێکە."
 
وەک وەڵامدانەوەیەکی مرۆیی، تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی گەیشتنە لایان و هاوکاریی خۆراک و پێداویستیی رۆژانەیان بۆ دابینکردن، بە ئامانجی کەمکردنەوەی بەشێک لە ئازارەکانیان.
 
ئیسماعیل حەیدەر، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە رووداوی راگەیاند: "زیاتر لە 400 خێزانی ئاوارە کە زۆربەیان خەڵکی حەسەکە و دەوروبەرین، لە نێو قوتابخانەکانی گرکێ لەگێ نیشتەجێ بوون و پێویستیان بە هاوکاریی بەپەلە هەیە."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پێشمەرگە لە چیا. وێنە:  لارش هێسلمارک

پێشمەرگە: "ئێمە بۆ سەربەخۆیی خۆمان دەجەنگین"

کورد وەکو مرۆڤی زۆر میهرەبان و کراوە تەماشا دەکرێن. دەست بەڕووی میوانەوە نانێن، ئەوە لەکاتێکدا بوو کە ئێمە سەرکردە و پێشمەرگەکانمان لە بەرەکانی شەڕدا بەسەر دەکردنەوە