سوپای پاسداران: درۆنێکمان لە لوڕستان خستە خوارەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران خستنەخوارەوەی درۆنێکی لە پاریزگای لوڕستان راگەیاند و دەڵێت، "درۆنی ئیسرائیلە و لەلایەن بەرگریی ئاسمانییەوە خراوەتە خوارەوە."
 
رۆژی چوارشەممە 11ی ئاداری 2026، پەیوەندیی گشتیی سوپای پاسداران رایگەیاند، "درۆنێکی ئیسرائیل لە لوڕستان لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانیی سوپای پاسدارانەوە خراوەتەوە خوارەوە."
 
سوپای پاسداران ئاماژەی بە جۆری درۆنەکە نەکردووە.
 
دوێنێش سوپای پاسداران رایگەیاند، "چوار درۆنی دیکەی لە جۆری هیرۆن تی بی و هێرمسی لە تاران و پارێزگای مەرکەزی و ئیلام خراونەتە خوارەوە و تێکشکێندراون."
 
ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ سوپای پاسداران رایگەیاند، لە ماوەی 11 رۆژدا 104 درۆن لە جۆری هێرمس، هیرۆن تی بی و ئوربیتەر و MQ9 لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانیی سوپای پاسداران خراوەتەوە خوارەوە.
 
هێشتا نە ئەمریکا و نە ئیسرائیل هیچیان لەوبارەوە بڵاونەکردووەتەوە.
 
لە بەیانیی رۆژی شەممە 28ی شوباتەوە هێرشێکی بەرفراوان و هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا بەردەوامە.
 
لە وەڵامدا هێزە چەکدارەکانی ئێرانیش، بەتایبەتی سوپای پاسداران، چەندین هێرشی درۆنی و مووشەکییان کردووەتە سەر ئیسرائیل و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی ناوچەکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە