رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند لە سەرەتای مانگی ئادارەوە پێوەری زیرەکی کارەبا دەکرێتە 40 ئەمپێر.
کامیل قەزاز، بریکاری وەزارەتی کارەبا و سەرپەرشتیاری پرۆژەی پێوەری زیرەک رایدەگەیێنێت، لە سەرەتای مانگی ئادارەوە، پێوەری زیرەکی کارەبا دەکرێتە 40 ئەمپێر.
وەزارەتی کارەبا ئاماژە بەوە دەدات کە لە سەرەتای زستان بەهۆی بەرزبوونەوەی خواست لەسەر کارەبا "بە مەبەستی دادپەروەری لە پێدانی کارەبا بە هاووڵاتیان و پاراستنی بۆگۆڕەکان (محاویلەکان) لە سووتان و پێشگرتن بە ئۆڤەرلۆد بوونی وێستگەکانی کارەبا، پێوەری زیرەک بۆ 30 ئەمپێر کەم کرایەوە."
سەرەتای دانانی پێوەری زیرەکی کارەبا، وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوە دا کە بۆ هەر ماڵێک 40 ئەمپێر دابیندەکەن، بەڵام رۆژی 20 مانگی 1 وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، بەهۆی شەپۆلی سەرما و بەفربارین و زیادبوونی خواست لەسەر کارەبا، دابینکردنی کارەبایان تاوەکو کۆتایی مانگی دوو بۆ 30 ئەمپێر کەمکردووەتەوە.
بەشێک لە خەڵک گلەیی ئەوە دەکەن کە کارەباکە کەمە و گومانیان هەیە کە 30 ئەمپێر بێت، بۆیە لە چەند شار و شارۆچکەیەکی هەرێمی کوردستان ناڕەزایێتی بەدوای خۆی دا هێناو.
پڕۆژەی بەستنی پێوەری زیرەکی کارەبا لە 2020 دەستیپێکردووە، تاوەکو سەرەتای مانگی رابردوو نزیکەی 80٪ـی پڕۆژەکە تەواوبووە کە نزیکەی ملیۆنێک و 150 هەزار پێوەری زیرەکە.
بەپێی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ملیۆنێک و 188 هەزار و 469 هاوبەشی کارەبا هەن، گولیزار رهشید سندی، جێگری سەرۆکی لیژنهی وزه، سامانە سرووشتییهكان، پیشهسازى و بازرگانیی پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند زانیاریی لە وەزارەتی کارەبا دەستکەوتووە کە "پێوەری زیرەک بووەتە هۆی ئەوەی سێ كاژێر كارهبا زیادبکات و ساڵانه ئهم بڕە زیاتر دهبێت و ژمارەی هاوبەشان زیاد دەکەن؛ بڕی تێچوونی پێوەری زیرەکیش 253 ملیۆن دۆلاره؛ پرۆژەکە له ساڵی 2017 گرێبهستی بۆ کرا و له کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کەوتە واری جێبەجێکردنەوە".

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ