زمانی کوردی لە قوتابخانەکانی جوانڕۆ دەخوێندرێت

24-02-2023
ناسر پیرۆتی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دەستەیەک بە ناوی دەستەی وانەگوتنەوەی زمانی کوردی لە شاری جوانڕۆی رۆژهەڵاتی کوردستان پێکهاتووە. ئەو دەستەیە دەڵێت، لە قوتابخانەکانی ئەو شارەدا دەست بە خوێندنی وانەی زمانی کوردی دەکرێت.
 
لە راگەیێندراوێکدا کە بە ناوی دەستەی نووسینی وانەی کوردی لە شاری جوانڕۆ بڵاوکراوەتەوە، ئەو دەستەیە دەڵێت، بە رەزامەندیی بەڕێوەبەری پەروەردەی ئەو شارە، سێ کتێبی وانەی کوردییان ئامادەکردووە و لە قوتابخانەکانی ئەو شارە دەست بە خوێندنیان دەکرێت.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، بۆ ئەوەی قوتابییانی شاری جوانڕۆ فێری زمانی دایکی خۆیان بن و زمانی دایک وەکو میراتێکی گەورە و گرنگ بپارێزرێت، دەست بە گوتنەوەی وانەی زمان و ئەدەبی کوردی لە قوتابخانەکانی ئەو شارە دەکرێت.
 
بەپێی ماددەی 15ـی دەستووری ئێران، فارسی زمانی فەرمی و هاوبەشی خەڵکی ئێرانە. بەڵگەنامە، نووسراوە فەرمییەکان و کتێبەکانی خوێندن بەو زمانە دەنووسرێن، بەڵام کەڵکوەرگرتن لە زمانەکانی دیکەی لە چاپەمەنی و میدیاکان و خوێندنی وانەی زمان و ئەدەبیات لە قوتابخانەکان، لە پاڵ زمانی فارسی ئازادە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دروستبوونی لافاو لە ساڵانی رابردوو لە دهۆک بەهۆی بارانی بەلێزمە. وێنە: رووداو/ئەرشیڤ

بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی دهۆک: مەترسیی لافاو کەمە و تیمەکان ئامادەن

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان لەبارەی شەپۆلێکی بەهێزی باران و ئەگەری دروستبوونی لافاو هۆشداری دا. لە پارێزگای دهۆکیش، کە لە ساڵانی رابردوودا تووشی لافاو ببوو، هەموو تیمە پەیوەندیدارەکان کەوتوونەتە دۆخی ئامادەییەوە، بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی دهۆک دەڵێ ئەم بارانەی پێشبینی دەکرێت ببارێت، لافاوی لێ ناکەوێتەوە