ئافرەتێک دەبێتە سەرۆکی دادگەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی هەرێمی کوردستان

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
گەشاو خالید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بۆ یەکەمجار لە مێژووی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دا، ئەفسەرێکی ئافرەت وەکو سەرۆکی دادگەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەستبەکاربوو.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 24ی شوباتی 2026، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە عەمیدی مافپەروەر چرا ئەحمەد لەتیف کرد، بە مەبەستی دەستبەکاربوونی وەکو سەرۆکی دادگای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ/ دوو، بە وەکالەت.
 
وەزیری ناوخۆ لە دیدارەکەدا پیرۆزبایی لە عەمید چرا کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکە نوێیەکەیدا بۆ خواست.
 
وەک وەزارەت دەڵێ، ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی بەرنامەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بایەخدان بە رۆڵی ئافرەت و بەهێزکردنی پێگەیان لە ناوەندەکانی بڕیار و پۆستە باڵاکان.
 
عەمیدی مافپەروەر چرا ئەحمەد لەتیف، یەکەم ئەفسەری ئافرەتە کە ئەو پۆستە لە دادگای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ وەربگرێت. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە