بەهۆی تەقینەوەی مینەوە هاونیشتمانییەک لە سنووری پێنجوێن گیانی لەدەستدا

24-03-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە سنووری ناحیەی ناڵپارێز لە قەزای پێنجوێن، بەهۆی تەقینەوەی مینەوە هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا. قایمقامی قەزاکە دەڵێت، هاونیشتمانییەکە بۆ گیای بەهارە چووبووە ئەو ناوچەیە.
 
رووداوەکە کاژێر 07:00ی بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە روویداوە. هێمن ئیبراهیم، قایمقامی قەزای پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەو بۆمبەی تەقیوەتەوە، دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق لە ساڵی 1988."
 
ئەو هاونیشتمانییەی گیانی لەدەستداوە ناوی هاوکار ساڵح سابیرە و تەمەنی 40 ساڵە. قایمقامی پێنجوێن دەڵێت، "دانیشتووی قەزای سەیدسادق بوو، بۆ گیای بەهارە چووبووە سنوورەکە."
 
هاوکار ساڵح، پێشمەرگە بووە. دوای رووداوەکە تەرمەکەی گەڕێندراوەتەوە بۆ قەزای سەیدسادق.
 
16ی ئەم مانگە لە رووداوێكی هاوشێوەدا لە قەزای پێنجوێن هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا.
 
قایمقامی پێنجوێن گوتی، دەبێت هاونیشتمانییان ئاگاداربن کە دەچنە سنووری قەزاکە بۆ گیای بەهارە، چونکە تاوەکو ئێستا 12 ملیۆن مەتر چوارگۆشە زەویی بە مین چێندراو ماوە و پاک نەکراوەتەوە.
 
لە سنووری پێنجوێن لە 37 گوند کێڵگەی بە مین چێندراو هەن، بەشێکیان کار بۆ پاککردنەوەیان کراوە، بەڵام وەکو هێمن ئیبراهیم ئاماژەی پێکرد، هێشتا زۆرینەیان مینیان تێدایە و مەترسیدارن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرپرسان دەڵێن، "بوومەلەرزەکان هیچ زیانێکی گیانی نەبووە".

بوومەلەرزە چەند پارێزگایەکی باکووری کوردستانی هەژاند

سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا (ئافاد) بڵاویکردەوە لە پارێزگای خارپێت بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.9 پلەی رێختەر و پارێزگای دیلۆک بە گوڕی 4.6 پلەی رێختەر روویاندا.