رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسى تووندوتیژى دهۆك له‌باره‌ی كوشتنى ئه‌و كچ و كوڕه‌ی كه له ڤیدیۆیه‌ك پێكه‌وه ده‌رده‌كه‌ون روونكردنه‌وه‌یەکی بڵاوکردەوە و رایگه‌یاند، كچ و كوڕەکە هه‌ردووکیان له ژیاندا ماون و ئێستا بنه‌ماڵەکانیان له گفتوگۆدان كه كێشه‌كه چاره‌سه‌ربكه‌ن.
دواى ئه‌وەی له دوو رۆژى رابردوو ڤیدیۆی گه‌نجێكى دانیشتووى قه‌زای سێمێل به ناوى (ی.ك) له‌گه‌ڵ كچێكى هاورێی له تۆڕه كۆمەڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووەوە، كاردانه‌وه‌ی زۆرى هه‌بوو و وا بڵاوکرایەوە کە کچ و کوڕەکە کوژراون.
ئارام محەممەد، موقەده‌مى مافپه‌روه‌ر به تۆڕی میدیایی رووداوی راگه‌یاند، كچەکە ئێستا لاى ئەوانە و ژیانى پارێزراوە، كوڕه‌كه‌ش خۆى شاردووەتەوە، "بەڵام 100% ئه‌ویش سەلامەتە".
هه‌روه‌ها موقەده‌م ئارام رایگه‌یاند، هه‌ردوو خێزانەکە له گفتوگۆدان بۆ چارەسەرکردنی كێشه‌كه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ