رووداو دیجیتاڵ
ساڵانە لەم وەرزەدا، خەڵکێکی زۆر دەچنە کوێستانەکانی مەرگەوەڕی ورمێ و گژوگیای بەهاری کۆدەکەنەوە. ئێواران ئەوەی کۆکراوەتەوە دەگاتە بازاڕێک بۆ فرۆشتن. ئەم پیشەیە بۆ ماوەیەک هەلی کار بۆ بەشێک لە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڕەخسێنێت.
ئەم ساڵ دۆخی خراپی ئابووری کاریگەریی لەسەر ئەو بازاڕەش داناوە؛ ئەو گژوگیایەی ساڵانی رابردوو زۆر کەس توانای کڕینی هەبوو، ئەم ساڵ نرخی دوو بۆ سێ هێندە زیادی کردووە.
چەند ساڵە گژوگیای بەهاری لە کوێستانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی خراپیی کەشوهەوا، کەمیکردووە. رێکخراوەکانی ژینگەپارێزی بەردەوام، هۆشداری بە کوێستانچییەکان دەدەن، زیاتر هەوڵی پاراستنی ژینگە بدەن.
لە ساڵانی رابردوودا، ژینگەپارێزی یەکێک لە پرسە سەرەکییەکانی خەڵک بووە لە رۆژهەڵاتی کوردستان. پاراستنی کوێستانەکانیش هەندێک تایبەتمەندیی خۆی هەیە، کە کەسانی بەئەزموون زیاتر لێی شارەزان.
کەم کەس هەیە لەم وەرزەدا، گژوگیای بەهاری بەکارنەهێنێت، بەتایبەت بە هۆکاری تەندروستییەکەی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ