پارێزگاری بەسرە بۆ نێچیرڤان بارزانی: چاومان لە سوودوەرگرتنە لە ئەزموونی کوردستان

24-04-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە ئەسعەد ئەلعیدانی، پارێزگاری بەسرە کرد.

بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کە رۆژی پێنجشەممە، 24ـی نیسان بڵاوکراوەتەوە، لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندی و هاریکاریی نێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگای بەسرە تاوتوێ کراوە و هەردوولا جەختیان لە "قووڵکردنەوەی هەماهەنگی لەنێوان پارێزگاکانی عێراقدا" کردووەتەوە.
 
لە راگەیێندراوەکە ئاماژەی بەوەشکراوە، پارێزگاری بەسرە ستایشی "پێشکەوتن و گەشەسەندنی هەرێمی کوردستانی" کردووە.
 
ئەسعەد ئەلعیدانی رایگەیاندووە: "چاوی لە بەهێزکردنی هاریکاریی هاوبەش و سوودوەرگرتنە لە ئەزموونی کوردستان لە بوارەکانی بەڕێوەبردن، پلاندانان و خزمەتگوزارییەکاندا."
 
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
 
بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە ديدارێكدا له‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ بەڕێز ئەسعەد ئەلعیدانی، پارێزگاری بەسرە، پەرەپێدانی هاريكاريى نێوان پارێزگاكانى هەرێمی کوردستان و پارێزگای بەسرەی تاوتوێ كرد و هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ قووڵکردنەوەی هەماهەنگی لەنێوان پارێزگاکانی عێراقدا كرده‌وه‌.
 
له‌ ديداره‌كه‌دا، بەڕێز پارێزگارى به‌سرا، ستایشی پێشکەوتن و گەشەسەندنی هه‌رێمى كوردستانى كرد و دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ به‌سرا چاوى له‌ بەهێزکردنی هاريکاريی هاوبەش و سوودوەرگرتنه‌ لە ئەزموونی کوردستان لە بوارەکانی بەڕێوەبردن، پلاندانان و خزمەتگوزارییەکاندا.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێک لە دەڤەری بەرواری باڵا، یەکێک لە ناوچە گەشتیارییەکانی پارێزگای دهۆک

گەشتوگوزاری دهۆک: بە کشانەوەی پەکەکە کەرتی گەشتیاری زیاتر دەبووژێتەوە

ساڵانە بە نزیکەی 2.5 ملیۆن گەشتیار لە نێوخۆی عێراق و دەرەوە سەردانی سنووری پارێزگای دهۆک دەکەن. بە گوتەی شەماڵ هرووی، "ئارامی سنوور و ئاوەدانکردنەوەی ناوچە چۆڵکراوەکان، دەبێتە هۆی پەلکێشکردنی گەشتیاری زیاتر."