سەرۆکی کۆمەڵەی کوردانی جۆرجیا: نەخشەی پارچەکردنی کوردانی ئێزدی لەلایەن ئەرمەنییەکانەوە دانرا

24-05-2024
هیدایەت جان
زازاک کەلەشۆڤ، سەرۆکی کۆمەڵەی کوردانی جۆرجیا.
زازاک کەلەشۆڤ، سەرۆکی کۆمەڵەی کوردانی جۆرجیا.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

شاندێکی کوردانی جۆرجیا کە پێکهاتوون لە کۆمەڵێک نووسەر و رۆشنبیر، سەردانی دهۆکیان کرد و سەرۆکی کۆمەڵەی کوردانی جۆرجیاش دەڵێت: "خەریکە زمانی کوردی لەنێو گەنجەکانماندا لەبیر دەچێتەوە و داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە هاوکارمان بێت".
 
رۆژی هەینی، 24ـی ئایاری 2024، زازاک کەلەشۆڤ، سەرۆکی کۆمەڵەی کوردانی جۆرجیا بە حەیدەر دۆسکی، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە دهۆکی گوت: "وەکو کۆمەڵەی رووناهی کە پێکهاتووین لە نووسەر، شاعیر، شانۆکار و مامۆستای زانکۆ، هاتووین بۆ هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی دۆستایەتیمان بەهێز بکەین".
 
زازاک کەلەشۆڤ لە بەشێکی قسەکانیدا گوتی کە نەخشەی پارچەکردنی کوردانی ئێزدی "لەلایەن ئەرمەنییەکانەوە دانرا." 
 
سەرۆکی کۆمەڵەی کوردانی جۆرجیا دەڵێ ئەوە جاری یەکەمە دێنە هەرێمی کوردستان و شاندەکەیان لە نۆ کەس پێکهاتووە و دەشڵێت: "زۆر دڵخۆشم کە لە وڵاتی باوباپیرانی خۆمم و هەموو کوردێکیش لەسەریەتی بێت و سەردانی وڵاتی باوباپیرانی بکات".
 
بە گوتەی زازاک کەلەشۆڤ، ژمارەی کوردانی جۆرجیا لە سەردەمی سۆڤیەت لە نێوان 35 هەزار بۆ 40 هەزار کەس بوو، بەڵام ساڵی 2007 حکومەتی جۆرجیا رایگەیاند کە 25 هەزار کوردن، بەڵام دواتر کە سەرژمێری گشتی راگەیەنرا، گوتیان 10 هەزار کوردی ئێزیدی لەو وڵاتە هەن و ژمارەیەکیش کوردی مەسیحی هەن کە دینی خۆیان لە ئێزدییەوە گۆڕیوە بۆ مەسیحی، بۆیە ئێستا نزیکەی 20 هەزار کورد لە جۆرجیا دەژین".
 
سەرۆکی کۆمەڵەی کوردانی جۆرجیا حکومەتی جۆرجیا بە حکومەتێکی دیموکرات ناودەبات و دەڵیت هیچ بەربەستێک لەبەردەم کوردبوونمان لەو وڵاتەدا نییە، "تەنانەت ئەوکاتیش کە لە چوارچێوەی سۆڤیەتدا دەژیاین، لەو رووەوە هیچ گرفتێکمان بۆ دروست نەکراوە، بۆیە جۆرجیا و حکومەتەکەی بە وڵاتی خۆمان دەزانین و دەتوانین هەموو چالاکییەکی کولتووری و زمانی و سیاسی خۆمان لەو وڵاتە بە ئازادانە بخەینەڕوو".
 
بە گوتەی زازاک کەلەشۆڤ، لە جۆرجیا کورد پۆستی باڵای لە پۆلیس و پەرلەمان و دامودەزگاکاندا هەیە، "تەنیا تاوەکو ئێستا پۆستی وەزیر و جێگری وەزیریان وەرنەگرتووە".
 
لەبارەی دۆخی زمانی کوردی لەنێو کوردانی جۆرجیا، سەرۆکی کۆمەڵەکە ئەو پرسە بە "کێشەیەکی گەورە" هەژمار دەکات و دەشڵێت: "لەنێو نەوەی نوێی کوردانی جۆرجیادا گەنجەکانمان زمانی زگماکییان لەبیرکردووە و قوتابخانەیەکیش نییە بۆ ئەوەی زمانی کوردی تێدا بخوێنن، ئەوەش نەوەی نوێی خستووەتە بەردەم مەترسیی توانەوە، ئەگەر بەم شێوەیە بڕوات، رەنگە تاوەکو 20 ساڵی دیکە کورد لە جۆرجیا نەمێنن". 
 
زازاک کەلەشۆڤ گوتی: "هاتووین لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان لەسەر ئەو گرفتە قسە بکەین و داوایان لێبکەین هاوکارمان بن بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە، گرفتی سەرەکی ئێمەش نەبوونی مامۆستا و کتێبی کردییە".
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەربڕخانەی هاوچەرخی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

سەربڕخانەی هەولێر: رێژەی سەربڕینی ئاژەڵ بەراورد بە یەکەم رۆژی جەژنی پار کەمترە

بەڕێوەبەری سەربڕخانەی هاوچەرخی هەولێر دەڵێت، تاوەکو ئێستا بەراورد بە جەژنی قوربانی پار، کەمتر ئاژەڵ سەربڕدراوە. دەشڵێت، شەش رێکخراوی خێرخوازیی نێوخۆیی، ژمارەیەک رێکخراوی دەرەکی و عێراقیش بۆ سەربڕینی ئاژەڵەکانیان پەیوەندییان پێوە کردوون