رووداو دیجیتاڵ
لە ئاهەنگێکی بووک گواستنەوەدا لە شاری خۆی سەر بە پارێزگەی ورمێ، 50 کەس ژەهراوی بوون.
رۆژی شەممە، 24ی ئایاری 2025، حوسێن حەبیبزادە، بەڕێوەبەری زانکۆی پزیشکیی خۆی رایگەیاند: "لە کاتی خواردنی نانی ئێوارەدا لە ئاهەنگێک 50 کەس ژەهراوی بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران."
حوسێن حەبیبزادە گوتی: "ئەو 50 کەسە دوای ئەوەی چارەسەری پێویستیان بۆ کرا، رەوانەی ماڵەوە کرانەوە."
حوسێن حەبیبزادە ئاماژەی بەوەشکرد، لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانیاندا دەرکەوتووە کە خواردنی هوڵەکە هۆکاری سەرەکیی ژەهراویبوونی ئەو کەسانە بووە.
ئەو بەرپرسە گوتیشی: "بە فەرمانی دادوەر هۆڵەکە داخراوە و لێکۆڵینەوە دەستی پێکراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ