ژنێک لە مهاباد پاش ئەوەی هاوژینەکەی تووشی رووداوی هاتووچۆ دەبێت، بە بەرد دەیکوژێت

24-05-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوای ئەوەی بڵاوبووەوە کە کەسێک لە مهاباد بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لە دەستداوە، لە لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسدا دەرکەوت لە لایەن هاوژینەکەیەوە کوژراوە.
 
رۆژی شەممە، 24ی ئایاری 2025، کەسێکی نزیک لە بنەماڵەی عەزیز عینایەتی لە مهابادەوە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکات بە رووداوی راگەیاند: "لە لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسدا دەرکەوتووە کە عەزیز عینایەتی بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لە دەستنەداوە، بەڵکو لە لایەن هاوژینەکەیەوە کوژراوە." 
 
ئەو هاونیشتمانییە گوتی: "سەیری کامێرای چاودێری کراوە و دەرکەوتووە کە پێش رووداوەکە عەزیز عینایەتی لە سەر ماتۆڕ لەگەڵ هاوژینەکەی بووە، بەڵام لە کاتی رووداوەکەدا هاوژینەکەی تەنیا بووە؛ ئەوەش گومانی دروست کردووە".
 
هاونیشتمانییەکە باسی لەوەشکرد: "دوای ئەوەی پۆلیس لێکۆڵینەوەی لەگەڵ هاوژینی عەزیزدا کرد، ئەو کەسە دانی بەوەدا نا کە بە بەرد عەزیزی کوشتووە".
 
هاونیشتمانییەکە بە رووداوی گوت: "هاوژینی عەزیز ئازەر و خەڵکی شاری میاندواوە لە پارێزگای ورمێ و خاوەنی 4 منداڵی کچن". 
 
هەر لەو بارەیەوە ئەمیر رەزا رەسوولیان، بەرپرسی فەرماندی پۆلیسی مهاباد رایگەیاند: "دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە عەزیز عینایەتی لە لایەن هاوژینەکەیەوە کوژراوە".
 
ئەمیر رەسوولیان گوتی: "لە لێکۆڵینەوەکاندا هاوژینی عەزیز دانی بەوەدا ناوە کە کێشەی خێزانی هەبووە و دوای ئەوەی هاوژینەکەی لەسەر ماتۆڕ بەربووەتەوە، دەرفەتەکەی قۆستووەتەوە و بە بەرد لە سەری داوە و کوشتوویەتی".
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە