رەشەبایەکی بەهێز هەولێری گرتەوە؛ زیاتر لە هەزار دۆنم گەنم سووتا و 6 منداڵیش برینداربوون

24-05-2025
مستەفا گۆران
مستەفا گۆران
  لە ئەنجامی رەشەباکە لە چەند شوێنێک دار و دیوار بەسەر ئۆتۆمبێل دا رووخاون.
لە ئەنجامی رەشەباکە لە چەند شوێنێک دار و دیوار بەسەر ئۆتۆمبێل دا رووخاون.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کاریگەریی رەشەبای شەوی هەینی لەسەر شەممە، کارەساتباربوو بۆ دانیشتووانی دەشتی شەمامک و قوشتەپە. عادل، بۆ بەهاناوەچوونی خاڵی، لە هەولێرەوە خۆی گەیاندە شوێنی ئاگرەکە، بەڵام کاتێک گەیشت، کار لە کار ترازابوو و بەدیار پاشماوەی ئاگرەکەوە دەردەدڵی بۆ رووداو کرد.
 
عادل حەمید، فەرمانبەرە و بە رووداوی راگەیاند: "ئەم زەوییەی ئێستا سووتاوە هی خاڵمە. دوای ماندووبوون و خەرجییەکی زۆر بەهۆی وشکەساڵی و بێبارانییەوە، خەرجییان زۆر بوو. کاتێک گەنمەکەی گەیشتە بەرهەم، سووتا. داواکاریمان لە حکومەتی بەڕێزمان هەیە قەرەبوویان بکەنەوە، چونکە زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە، بۆری و پڕژێنەکانیشی سووتاوە."
 
بەپێی قسەی جووتیارانی ناوچەکە، ئاگرەکە زیاتر لە هەزار دۆنم زەویی گەنمی گوندەکانی سۆربەش، سیراوە، تەندورە و گردعازەبان لە دەشتی شەمامک و گوندەکانی عەلیاوە، مورتکەی شەهاب و غابات لە سنووری قوشتەپەی کردووەتە خۆڵەمێش.
 
لەسەرووبەندی دروێنەی گەنمدا، ئاگرێکی بێئامان لە دەشتی شەمامک کەوتەوە و سەدان دۆنم زەوی داچێندراو بە گەنم سووتان و جگە لە پاشماوەی ئاگرەکە، هیچی دیکەی بۆ جووتیاران نەهێشتەوە.
 
رەشەباکە لەنێو هەولێریش ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆری لەنێو هاونیشتمانییان دروستکرد. ماڵباتێک کە لە مەلائۆمەرەوە بۆ سەردانی ماڵی خزمێکیان هاتبوونە هەولێر، لەکاتی رەشەباکەدا منداڵەکانیان لە دەرەوە سەرقاڵی یاریکردن بوون، بەڵام یاریکردنەکەیان زۆری نەخایاند و خۆیان لە نەخۆشخانە بینییەوە.
 
حیکمەت ئەحمەد، دانیشتووی گوندی مەلائۆمەر، دەڵێت: "سەرەتا منداڵەکانم نەدۆزییەوە، تەنیا شوێنی یاریکردنەکەیانم دۆزییەوە، ئەویش کەوتبووە سەر ستوونی کارەباکە. کاتێک ئەمەم بینی، گوتم منداڵەکان مردوون، نەماون. سێ کۆڵان گەڕاین، نەماندۆزینەوە. دواتر کەسێک گوتی منداڵەکانمان بردوونەتە لای دکتۆر. کە چووم، لەوێ بوون. کوڕەکەم باش بوو، کچە 9 ساڵانەکەیشم لەگەڵی بوو. کاتێک ڕووداوەکە ڕوودەدات، براکەی لەسەر یارییەکە فڕێیدەداتە خوارەوە، بۆیە ئێستا کوڕەکەم باشە و کچەکەشم لەژێر چاودێریی پزیشکدایە."
 
بەپێی دوایین زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، رەشەباکەی شەوی رابردوو تەنیا لە هەولێر بووەتە هۆی سووتانی زیاتر لە هەزار دۆنم زەوی لە شەمامک و قوشتەپە، سووتانی بگۆڕی کارەبا و برینداربوونی 6 منداڵ، هەروەها کەوتنی دیوار و دارێک لە دوو شوێنی جیاواز بەسەر دوو ئۆتۆمبێلدا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.