مەکتەبی هەڵبژاردنی کۆمەڵ: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پەیوەندی بە سەرجەم لایەنەکانەوە کردووە

24-06-2024
پەیمان محەممەد
بێستوون حەمەساڵح،  بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان
بێستوون حەمەساڵح، بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی کۆمەڵی دادگەری دەڵێت، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پەیوەندیی بە سەرجەم لایەنە سیاسییەکانەوە کردووە بۆ ئەوەی بۆچوونیان لەبارەی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمان وەربگرێت؛ 'چاوەڕوانیش دەکرێت لەم هەفتەیەدا رۆژێک بۆ هەڵبژاردن دیاری بکرێت." 
 
ئەمڕۆ (دووشەممە، 24-06-2024) بێستوون حەمەساڵح،  بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە کاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی کاژێر 10:00ـی تۆڕی میدیایی رووداو کە ئارێز خالید پێشکێشی کرد، رایگەیاند ''لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە پەیوەندی بە سەرجەم لایەنەکانەوە کراوە بۆ ئەوەی بۆچوونیان لەبارەی دیاریکردنی رۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان وەربگیرێت." 
 
بەگوتەی بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی کۆمەڵی دادگەری، ''سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، دوای وەرگرتنی بۆچوونی سەرجەم لایەنەکان، بڕیارە لەم هەفتەیەدا رۆژێک بۆ هەڵبژاردنەکە دیاری بکات.''
 
وەک ئەو بەرپرسەی کۆمەڵی دادگەری دەڵێت، هیچ پێشنیازێکیان بۆ دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەخستووەتەڕوو، ''بەڵام هەر رۆژێک دیاری بکرێت، پێویستە سەرجەم لایەنەکان پێوەی پابەندبن و وادەیەکی نەگۆڕ بێت."
 
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەبات. بێستوون حەمە ساڵح رایگەیاند ''گرنگە بەر لە کۆتاییهاتنی وادەی تەمەنی کۆمیسیۆن (07-01-2025)، هەڵبژاردن بکرێت، کە ئەمە پێویستییەکی هەرێمی کوردستانە و ئەگەر نەکرێت، دۆخەکە خراپتر دەبێت.''
 
بەرپرسەکەی کۆمەڵی دادگەری ئەوەشی خستەڕوو، لایەنە سیاسییەکان زیاتر باس لە وادەیەک دەکەن بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن کە لەنێوان 15-10-2024 بۆ 01-11-2024ـدا دەبێت.
 
بێستوون حەمەساڵح گوتیشی ''سەرەڕای ئەوەی راپرسییەکان دەریدەخەن بەشداریی خەڵک لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان زیاتر دەبێت، بەڵام ئەگەر دۆخی ئێستا چارەسەر نەکرێت، بەشداریی خەڵک لە جاری پێشوو باشتر نابێت.''

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کچەی یانەی زاخۆی بە هەموو دنیا ناساند

یانەی زاخۆ وەک یەکەم یانەی ئاسیا خەڵاتی باشترین هاندەری فیفای بردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خەڵاتی باشترین هاندەری 2025ـی بە یانەی زاخۆ بەخشی، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرانی یانەکە دەیان هەزار بووکەڵە و یاریی منداڵانیان هەڵدایە نێو یاریگە و دواتر بە منداڵانی نەخۆش بەخشران.